ناوی کتێب/ جەنگی دژە تیرۆر بەره و کوێ
ناوی نووسەر/ نەوزادی موهەندیس
بابەت/ سیاسی
چاپ/ چاپخانەی پیرەمێرد- سلێمانی
ساڵی چاپ/ 2018
ئەم کتێبە پێکهاتووە لەسەرجەم ئه و بابەتە سیاسی و ئابووری و زانستی و ئەندازیاریانەی کە نووسەر لەماوەی چوار ساڵ (2013 بۆ 2016) نووسیویەتی کە خۆی لە 165 بابەت دەدات.
بەگشتی بابەتەکان لەچوار بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم تەرخان کراوە بۆ بابەتە سیاسییەکانی کورد و عیراق و ناوچەکە و جیهان.
بەشی دووەم تایبەت بە بابەتەکانی کورد لەهەر چوار بەشەکەی کوردستاندا.
بەشی سێیەم تایبەتە بە ئه و بابەتانەی کە پەیوەندییان بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هەیە.
بەشی چوارەمیش تەرخان کراوە بۆ زانست و ئەندازیاری، کە نووسەر خۆی وەک ئەندازیارێک ماوەی 15 ساڵ سەرنووسەر گۆڤاری ئەندازیاران بووە.
نووسەر لەپێشەکی کتێبەکەدا سەبارەت بە جەنگی دژە تیرۆر نووسیویەتی: ئاشکرایە جەنگی دژە تیرۆر لەمێژە بەرۆکی ناوچەکە و کوردستان و هەموو دونیاشی گرتووە لەسەر دەستی ڕەشی تیرۆرستان و توندڕەوەکانی خاوەن فکر و ئایدیای کۆنەپارێز و دواکەوتوویی لەڕێکخرا و دەوڵەت و ئۆرگانە هەواڵگری و جاسووسیەکانی ناوچەکە و دونیا و گەرەکیشیانە کە ئه و فکر وبۆچوونە نامۆیانە بەسەر دونیا و سەردەمی ئێستاماندا بسەپێنن بە زەبری شمشێر و لەسایەی سیاسەتی تۆقاندن و ترس و سەربڕین و سووتاندن و تەقاندنەوە و تێکدانی ئاشتی و ئارامی کۆمەڵایەتی و لەبەریەکهەڵوەشاندن و هەڵتەکاندنی هەموو بیروباوەڕە نوێگەرا و مرۆڤدۆست و ئاشتیپارێز و ڕەتکردنەوەی دروشم و بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی و دادوەری و یەکسانی و پێشێلنەکردنی مافەکانی مرۆڤز و... هتد.
خۆشبەختانە ئه و هێز و ڕێکخرا و حزب و سەرکردە توندڕەوانە لەهەر نەتەوە و ئایین و مەزهەبێک بووبن هەمیشە ڕووبەڕووی دۆراندن و تەریکبوون و بەرەوزبڵدانی مێژووی مرۆڤایەتی بوونەتەوە.
نووسەر باس لەوەشدەکات هەتا تیرۆر و تیرۆریستان و تۆقاندن و فکری تەکفیری و توندڕەوی هەبێت جەنگی دژی تیرۆریش هەر بەردەوام دەبێت.
PUKmedia