نووسینی: ڕۆژنامەنووس #سەرتیپ جەوهەر#
پەڕتووکەکە دەرەنجامی گەشتێکی ڕۆژنامەنووسییە و مێژووی بوونی کورد لە بەغدا لە قۆناغە جیاجیاکانی پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق تا ئێستا لەخۆدەگرێت، هەروەک کاریگەرییەکانی مەزهەب و جوگرافیا و فاکتەری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لەسەر کوردانی بەغدای تێدا ڕوونکراوەتەوە.
بەشێکی دیکەی پەڕتووکەکە تایبەتە بە ڕۆڵی سیاسەتمەدارنی کورد لە بەغدا و شێوازی ژیانیان لە و شارەدا، لەگەڵ چۆنێتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ هەلومەرج و بڕیارە سیاسییەکاندا.