ئامارا ڕۆمانێکی 3 بەرگییە و پەڕتووکی ژیانەوەی وڵاتی ڕۆژە. (Vejîna li welatê rojê) بە پێشنیازی ئۆجالان 7 نووسەر کاریان لەسەر کرد و ئەمڕۆی دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.
لە مێژە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی تەواوکردنی ئارمارا دەکرا. لە ئەنجامدا لەلایەن چاپ و پەخشی میزۆپۆتامیاوە ئامادەکراوە و ئەمڕۆ 8ی ئەیلولی 2018 / 17ی خەرمانان لە ئەوروپا بڵاودەکرێتەوە و لە پەڕتووکخانەکاندا دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.
م. سەید ئوچلو ماوەی 4 ساڵ بە بەردەوامی کاری بۆ نووسینی ئامارا کرد وتی، جگە لە قاڵبی ئاسایی، ئەزموونێکی نوێی ڕۆمانە. وەک ئەدەب و ویژەی کۆمەڵگەپارێزی دیموکراتیکە.
لەبارەی نووسینی ڕۆمانی ئامارا، لەبارەی بابەتەکانی ڕۆمانەکە، لەبارەی چۆنییەتیی حەزکردنی لەکارەکەی و ڕۆمانەکەی و لەبارەی تامەزرۆریی لە نووسین و ئامادەکردنی ڕۆمانی ئامارادا لەگەڵ م. سەید ئۆچلو قسەمان کرد.
کارەکانی ڕۆمانی ئامارا کەی و چۆن دەستی پێ کرد؟
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە چاوپێکەوتنەکانییدا باسی لەوە کردبوو، کە دەبێت هەندێک پەڕتووک بنووسرێن. وتبوی، ڕۆمانێک بە ناوی کلانی ئاپۆ بنووسرێت. ئەو پڕۆژەیە هەر چەند دواش کەوت، بەڵام لەلایەن خوێندنگەی وێژەیی شەهید شیلانەوە لێکدانەوە و پلانسازیی بۆ کرا. لە ساڵی 2014 و داوی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر ئەو پێشنیازەی ڕێبەرایەتیدا دەستکرا بە کاری نووسین و ئامادەکردنی ڕۆمانەکە.
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردا داوایکردبوو پەڕتووکێک بە ناوی کلانی ئاپۆوە بنووسرێت، ئایا ئامارا هەر مان پەڕتووکە؟
ڕێبەر ئاپۆ خواستبووی تێکۆشانی ئازادیی کورد بکرێت بە ڕۆمان. ڕۆمانێک بە ناوی ژیانەوەی وڵاتی ڕۆژ ئەوە پەڕتووکی پێش ئامارا بوو و ئەو ڕاستییەی بۆخۆی کردە بابەت. ژیانەوەی وڵاتی ڕۆژ ڕووبارێک یان زنجیرە ڕۆمانێکە. ڕۆمانی ئامارا لە 3 بەرگ پێکدێت. بەردەوامیی ئەو زنجیرەیە یەک لە دوای یەک دێت. من دەمەوێت بڵێم کارکردن بۆ ڕۆمانی ژیانەوەی وڵاتی ڕۆژ، تاوەکوو ئەو کاتەی دەبێت بە ڕۆمان، پڕە لە جۆش و خرۆش و ڕووداوی سەرنجڕاکێش.
قۆناغی کارەکانی ڕۆمانەکە بۆ ئێوە چۆن بوو و چۆن کارەکەتان ئەنجام دەدا؟
ڕۆمانەکە لە 7 پەڕتووک پێکدێت. لەگەڵ 7 هەڤاڵ پێکەوە نووسیمان. بۆ کارەکەمان تیممان درووستکرد و لە یەکتر جیابووینەوە. بۆ ماوەی ساڵێک لە تورکیا، سووریا، ئێراق - قەندیل، لوبنان و... هتد زانیاری و بەڵگەمان کۆکردەوە. لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بنەماڵەکەیەوە لێکۆڵینەوەمان ئەنجامدا. ئێمە چووینە لای ئەو کەسانە کە پێشتر دەیانناسی، چووین بۆ ئەو شوێنەی کە منداڵێتیی تیادا بەسەر بردبوو، چووینە ئەو شوێنانە کە ئەو تیایدا ژیاوە و دیمەنەکانمان تۆمار دەکرد.
چاوپێکەوتنمان لەگەڵ سەدان کەس ئەنجامدا. ئێمە ئەرشیڤێکی گشتی و گەورەی زارەکی و بینراومان درووستکرد. بەڕاستی درووستکردنی ئەو ئەرشیڤە و خۆ گەیاندنە سەدان کەسی شایەتحاڵی تێکۆشانی ئازادیی کورد و ڕێبەری گەلی کورد و شایەتییەکانیان و ئەزموونەکانیان مرۆڤی دەخستە ناو خرۆشانێکی گەورەوە. هەر چەند ئێمە خۆمان بەشێک لەو مێژووەیەن، بەڵام ئەو کارە بۆ ئێمە پەروەدەکاری بوو. خەون و هیواکانی گەورەتر دەکرد، چونکە ئێمە خۆمان دەگەیاندە بەڵگە و زانیاریی نوێ.
دوای ئەوەی تیمەکانی ئێمە قۆناغی کۆکردنەوەی زانیارییەکان و بەڵگەکانیان تەواوکرد دووبارە لەگەڵ هەڤاڵانی دامەزرێنەری خوێندنگەی وێژەیی شەهید شیلان دانیشتینەوە و لەسەر چۆنییەتیی زنجیرە پەڕتووکەکە، لەسەر ناوەرۆکەکەی، ڕەنگەکەی، زمان و شێوازەکەی بۆ چەندین ڕۆژ گفتوگۆمان کرد. هەر نووسەرێک بەشێک لە کارەکەی لە ئەستۆگرت بۆ ئەوەی دەست بە نووسین بکات. دواتر هەر تیمێک لە شوێنێکی گونجاو دەستی بە نووسین کرد.