#سالار مەحمود#: دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان بکرێت.
هەردوو حزبی دیموکرات یەکگرتنەوە ڕابگەیەنن.
سەقامگیری کوردستان بپارێزین.
پێویستە تاوانەکانی ئێران ڕابگیرێ
لەبەرامبەر سنوربەزاندن و پەلاماردانەکانی ئێران بۆ سەر حزبەکانی دیموکرات و #کۆڵبەر#ەکانی سنورو تۆپبارانی گوندەکان گرنگە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدات و هەڵوێستی فەرمی گەلی کوردستان ڕابگەیەنێ.
داوای یەکگرتنی بەپەلەی هەردوو حزبی دیموکرات دەکەم،
خوێنی شەهیدەکانیان بکەنە هەوێنی یەکگرتنەوە، لەناو شەهیدەکانا هاوڕێی زۆر نزیکمی تێدایە.
بانگەوازو پەیامم ئەوەیە سەقامگیری کوردستان بەهەموو لایەکەوە بپارێزین، گەلی ئێمە لەوە زیاتر نەبێتە قوربانی ململانێ نێودەوڵەتی و پیلانەکانی داگیرکەرانی ناوچەکەوە.
یەکڕیزی نیشتمانی، تەبایی ناوخۆیی گرەنتی ڕاگرتنی ئەو تاوانانەن کە ڕۆژێک تورکیاو ڕۆژێ ئێران و ڕۆژێ عیراق ئەنجامی دەدات.
راگرتنی سزای لەسێدارەدانی گەنجەکانی کوردو بەتانافا کردنیان دەبێ ببێتە هەوڵی جدیترو لەئاستی دونیا کاری لەسەر بکرێت. ڕامین پەنایی سیمبوڵی بێباکی ئێرانە بۆ داخوازی هەموو کوردو کۆمەڵی نێودەوڵەتی.
لەهەموو سەردەمێک زیاتر کورد پێویستی بە خۆ ڕێکخستنەوەو یەکبوونی ڕاستەقینە هەیە،
راگەیاندنی هەڵوێستی ڕاشکاوو بەرپرسانە لە لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتیە سیاسیەکان دەکەم، بەم هەڵوێست و هاودەنگبوونە سەرەتای بەربەستدانانە لەبەردەم کەڵپەو پیلانی داگیرکەرانی کوردستان..
سالار مەحمود
پەرلەمانتاری کوردستان
#08-09-2018#