بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ئەمڕۆ بەیانی 8ی سێپتامبری 2018 ناوەند و بنکەکانی دەفتەری سیاسی هەردوو لایەنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان کەوتنە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران. بەداخەوە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر وپێشمەرگەی هەردوو لایەنەکە شەهید و برینداربوون.
ئێمە لە سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە وێڕای مەحکومکردنی توندی ئه و پەلامارە دژەئینسانیە، لە لایەن ڕێژیمی ئاخوندیەوە، داوا لەسەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی شاری سەربەرزی کۆیە بەتایبەتی دەکەین کە بەهانایی برینداربوانەوە بێن. داوا لە هەموو ناوەند و ڕەهەندە سیاسیەکانی کوردستانی و جیهانی دەکەین کە لەهەمبەر ئه و پەلامارە دژە ئینسانیە بێدەنگ نەبن و ڕێژیمی ئاخوندی بەتونترین شێوە مەحکوم بکەن.
سازمانی خەباتی کوردستان وێڕای هاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکار و سەرکردایەتی هەردوو حیزبی دیموکرات لە هەمبەر شەهیدەکانی ئه و پەلامارە هیوایی چاکبونەوە و زوو چارەسەری بۆ بریندارەکان دەخوازێ و له و پەیوەندیەدا ئامادەیی خۆیی بۆ هەرجۆرە هاوکاریەک کە خزمەت بە کەمکردنەوەی زیانەکانی ئه و هێرشەبکا دەردەبڕێ.
دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
نیوەرۆی 8ی سێپتامبری 2018 بەرامبەر بە 17ی خەرمانانی 1397
#08-09-2018#