کۆمەڵێک نووسەر
پەرتووکی ژمارە (پێنج) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
پەرتووکی ژمارە (پێنج) لە پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
لیبڕالیزم فەلسەفەیەکی سیاسی یان بۆچوونێکی باڵادەستە کە سەرەتاکانی ئەم ئاڕاستەیە، یاخود لە ڕووی ڕیشەی زمانەوانییەوە دەگەڕێتەوە بۆ چەمکی ئازادی. بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی چەمکەکەدا، ئاڕاستەیەکی نێگەتیڤی وەرگرت و لە جیهانی خۆراوادا زیاتر مانای تاکگەراییەکی بێ ئامانجی وەرگرتووە، یان بە مانایەکی دیکە ئامانج لەو ئازادییە تاکگەراییە لێکدوورخستنەوەی تاکەکانە و ڕێگرتنە لە هەر کۆبوونەوە و کارێکی هاوبەشی تاکەکان. ئێستا دیموکراسیی لیبڕاڵی بووەتە ئایدیۆلۆژیایەک بۆ چەوساندنەوەی ئابووریی دەوڵەتانی جیهان، لەلایەن دەوڵەتە سەرمایەدارەکانەوە. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا کاریگەرییە زۆرەکانی لیبڕالیزم لەسەر جیهانی سەرمایەداری، چەمکی نیۆلیبڕالیزمی هێنایە کایەوە.
ئەم پەرتووکە چەندین بابەتی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە: (لیبڕالیزم و نیۆلیبڕالیزم، سۆسیالیزم یان نیۆلیبڕالیزم، نیۆلیبڕالیزم و بەتایبەتیکردنی جیهان، لێبوردەیی و ئازادی لە ڕوانگەی لیبڕالیزمەوە، لیبڕالیزم و مارکس و...هتد) . [1]