خوێنەری بەڕێز
جێگەی داخە کوردستان و ناوچەکانی دەورو بەرمان بۆتە میدانی ململانی گەر هەموو جیهان نەبێت هەموو زلهێزەکانی جیهان بەشدارن تێیدا ئەم ململانێ نامڕۆڤانەیە کوردوستان و ئێمەی کورد زۆرترین پشکی جەرگ بڕمان بەرکەوتوە هەموو ووڵاتانی چوار دەورمان یەسناخ بوە لەئاوارەبوون ڕاوەدونانی لاکەی ترمان ئەمە مێژوویەکی دێرینەو بەردەوامی هەیە لەگەڵ ئاوارە بون و ماڵ ووێرانیشدا ڕێگە بەژیانی کولە مەرگیان نادڕێت گر تن تیڕوری تاکە کەسی هێرشی موشەکی و ئاسمانی ڕۆزانە بوونی هەیە،جێگەی داخە پاساوی نابەجێ و ترسنۆکانە دا ئەتاشن بۆ کاری کورد کوشتن بەهەموو پێوەرێک کوشتن و برسی کردن لە ناشیرینترین و قیزەونترین کاری مرۆڤی دەسەڵات دارانن
ڕێخراوەکەمان پاش هەڵسنگاندنی هەموو کارە کۆن و نوێکان لامان ئاشکراو ڕونە، پارتە دەسەڵاتدارەکانی کوردووستان بێ هێزو بێ توانا و دەست لەسەر ئەژنۆ و پشت لەم کارە نا مڕۆیانە دانیشتون و بەیان نامە سواوەکانیان دێنەوە پئشەوە دیخوێنەوەو دەچنەوە قاوغەکەی خۆیان
بۆیە ئێمە بەدنگی بەرز و دنگێکی پڕ زووڵاڵ هاوار دەکەین خەباتمان بەر دەوامە خەباتی زردشتیانە لەژێر درووشمی ووتەی چاک بە بیری چاک کرداری چاک ڕێگەی خەباتمان ڕووەو خۆر دڕێژە پێ ئەدەین با پڕیش بێت لە بەرزی نشێووی و فرمێسکی ناخ هەژێنیش بێت مزگێنی ئەدین کورد بەم زوانە دەگاتە ئامانجی سەربەخۆی و یەکسانی.
#09-09-2018#