دواڕۆژ، نوسینگەی #هەولێر#
کۆمپانیازی دانەغازی ئیماراتی ئاشکرایدەکات: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 211 ملیۆن دۆلاری داوە بە هەریەک لە کۆمپانیای پێڕڵ پترۆڵیوم و دانەغاز.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای دانەغاز کە ئەمڕۆ 10ی ئەیلول بڵاویانکردۆتەوە ئاماژەیان بەوەکردوە: حکومەتی هەرێم 211 ملیۆن دۆلاری داوەتە کۆمپانیای پێڕڵ پترۆڵیٶم Pearl Petroleum کە 74 ملیۆن دۆلاریان پشکی کۆمپانیای دانەغازە.
کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاندووە: وەرگرتنی ئه و بڕە پارەیە لە بەرامبەر کارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانە لە هەشت مانگی ڕابردوودا بە هاوبەشی بە ڕێژەی لە 35% لەگەڵ کۆمپانیای پێڕڵ پترۆڵیوم.
پاتریک ئاڵمان، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەغاز بە ماڵپەری کۆمپانیاکەی ڕاگەیاندوە: گەیشتنی ئەو پارەیە لە وادەی خۆیدا متمانەیەکی زیاتری بۆ ئەوان و هاوکارەکانیان دروستکردوە، تاوەکو پڕۆژەکانیان گەشەپێبدەن لە هەرێمی کوردستان.
بە وتەی ناوبراو، کۆمپانیاکەیان ئاستی بەرهەمهێنانی بەرزکردۆتەوە و لەماوەی داهاتووشدا بڕی دابینکردنی غازی سروشتی بۆ وێستگە ناوخۆییەکانی کارەبا زیاددەکات.
کۆمپانیای دانەغاز، کۆمپانیایەکی ئیماراتیە کە بەیەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت لە بواری گازی سروشتیدا، لە مانگی دوانزەی ساڵی 2005 دامەزراوە، کۆمپانیای پێڕیڵ پترۆلیۆم لەپێنج کۆمپانیای هاوبەش پێکدێت کە لەبواری نەوت و غازی هەرێمی کوردستان کاردەکەن و کۆمپانیای دانەغاز خاوەنی ڕێژەی 35%ی پشکەکانی کۆمپانیای پیریڵ پترۆلیۆمە.[1]
#10-09-2018#