ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەریلا لە ناوچەکانی چەلێ و #شەمزینان#ی سەر بە جۆلەمێرگ و ناوچەی جزیر-ی سەر بە شرناخ دژی سەربازانی تورکیا چالاکیی کاریگەریان ئەنجامداوە.
دەقی ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە:
(هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامدا. زانیاری بەرفرەوان دەربارەی چالاکییەکان وەهایە:
$لە گردی کۆردینە 4 سەرباز کوژران$
هێزەکانمان ڕۆژی 8ی ئەیلوول\17ی خەرمانان کاتژمێر 8 لە دژی سەربازانی تورک کە لە گردی کۆردینەی ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ جێگیر بووبوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەنگەرەکانی دوژمن کرانە ئامانج و سەنگەرێک ڕووخێنرا. ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 4 سەرباز کوژران.
$لە شەمزینان 4 سەنگەری دوژمن ڕووخێنران$
ڕۆژی 9ی ئەیلوول\18ی خەرمانان کاتژمێر 15:30 هێزەکانمان لە دژی سەربازانی تورک کە لەسەر گردی شکەرێ سپی لە ناوچەی گەلیشیم-ی سەر بە شارۆچکەی شەمزینانی جۆلەمێرگ جێگیر بووبوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا. سەرکەوتوانە لە سەنگەرەکانی دوژمن درا و 4 سەنگەر ڕووخێنران. لە ئەنجامدا زۆر سەربازی دوژمن کوژران و بریندار بوون، بەڵام دەربارەی ژمارەیان زانیاری ڕوون دەستنەکەوت. لە دوای چالاکییەکە هێزەکانی داگیرکەر ناوچەکەیان بە ئۆبوس و هاوەن تۆپباران کرد.
$لە جزیر ئۆتۆمبێلێکی جۆری EJDER تێکشکێنرا$
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستا-دا، ڕۆژی 8ی ئەیلوول\17ی خەرمانان کاتژمێر 10:30 لە دژی 2 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کە لەنێوان گوندەکانی دادەر و هەسەنا-ی سەر بە ناوچەی جزیر-ی شرناخ دەسوڕانەوە، چالاکییەکیان ئەنجامدا. سەرکەوتوانە لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکەی جۆری ejder درا و بەتەواوی تێکشکێنرا. لەم چالاکییە کاریگەرەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە. هێزەکانی داگیرکەر کاتژمێر 15 بە زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پاشماوەی ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکە و تەرمی کوژراوەکان و سەربازە بریندارەکانیان گواستەوە.
$هێرشی ئاسمانی$
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا زانیاری دەربارەی ئه و هێرشانە وەهایە:
ڕۆژی 8ی ئەیلوول\17ی خەرمانان کاتژمێر 20 فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆمبارانی ناوچەی مەرڤانس-ی هەرێمی ئاڤاشین و ناوچەی ساجا-ی هەرێمی زاپ-یان کرد.
ڕۆژی 9ی ئەیلوول\18ی خەرمانان فڕۆکە جەنگییەکان لەنێوان کاتژمێر 10:30 - 11:30دا، بۆمبارانی ناوچەی گردی #هەکاری#-یان کرد لە هەرێمی مەتینا.
$پڕوپاگەندەی مێدیای تورک دەربارەی [35 گەریلا] درۆیە$
ئەمڕۆ ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک و مێدیای شەڕی تایبەت ڕایانگەیاند کە لەم هەفتەیەدا 35 گەریلا شەهید بوون. ئه و لێدوانەی کە داویانە دوورە لە ڕاستی و بەتەواوی پەیوەندی بە شەڕی دەروونییەوە هەیە.
$لە ماوەی هەفتەیەکدا 59 سەرباز کوژران$
لە هەفتەی ڕابردوودا لە جۆلەمێرگ و ئامەد بە گشتی 5 هەڤاڵی ئێمە شەهید بوون و ئەم زانیارییە بۆ ڕای گشتی بڵاوکراوەتەوە. هەروەها لەم هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانمان 22 چالاکییان ئەنجامداوە، 59 سەرباز کوژران، 3 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێکشکێنراون و ئەنجامی 10 چالاکی ئێمەش هێشتا بە فرەوانی ڕوون نەبووەتەوە.
$پڕوپاگەندە لەسەر بنەمای درۆ$
سوپای داگیرکەری کۆماری تورک و دەوڵەتەکەی، بە ڕێ و ڕێبازی شەڕی تایبەت، بە هەواڵی درۆ دەیانەوێت ڕای گشتی فریو بدەن. سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە زەمینەوە ناتوانێت لە دژی گەریلا شەڕ بکات، هەموو ڕۆژێک چیاکانی کوردستان بۆمباران دەکات. هەر کاتێک کە هێرشی ئاسمانی دەکەن باسی زیانەکانی ئێمە دەکەن. پێویستە هەموو ڕای گشتی باش بزانێت، هەموو قسەکانی دەوڵەتی تورک و سوپاکەی پڕوپاگەندەن لەسەر بنەمای درۆ. بەم هێزانەی کە تەنگەتاو بوون و ناتوانن سەرکەون، سەرنەکەوتنیان دەشارنەوە.)[1]
#10-09-2018#