سەرۆکی نوێنەرانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی مەجلیسی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە سەزگین تانریکوولوو ڕاپۆرتێکی لەسەرناوی پیشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی تەباخی 2018 بڵاوکردەوە.
' کوشتن، ئەشکەنجە، گرتن.....
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکراکراوە کە لەمانگی تەباخ کە بە ڕای گشتی پیوەندیدارە 38 کەس بریندار کراون. 294 کەسی دیکە گیانی خۆیان لەدەستداوە. لە ڕاپۆرتەکەدا وەبیرهێنراوەتەوە کە کوژرانی 41 ژن بە هۆی تووندوتیژییەوە بووە، لە بەندیخانە 2کەس، لەچوارچێوەی تاواندا 2 کەس، لە کردەوەی کوشتندا 180 کەس ولەسەرناوی پەنابەری 9 کەسی دیکە کوژراون.
لەسەر بابەتی ئەشکەنجەدان لەناو بەندیخانەکاندا 182 حاڵەتی هەڵسوکەوتی خراپ و ئەشکەنجەی بەندکراوان تۆمارکراوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا دەربارەی ئازادی ڕادەربڕین و نووسین لەسەر تۆڕەکۆمەلایەتییەکاندا ژمارەی ئەوکەسانەی کە دەستگیرکراون و ڕەوانەی بەندیخانەکراوەن ولێپرسینەوەیان لێکراوە بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ 1205 حاڵەت تۆمارکراوە.
ژمارەی ئەوکەسانەی کە بەهۆی نووسین لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەرکراون 1224کەسە.
' قەیومەکان دانراون، قەدەغە بەردەوامە'
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لە مانگی تەباخدا ڕیکخراوەیەک داخراوە و قەیومێک بۆ شارەدارییەک دانراوە. دیسان بەلانی کەمەوە 40 کۆنفرانس و ڕاگەیاندنی چاپەنە قەدەغە کراوە. ڕێگە بە ئەنجامدانی 5چالاکی و خۆپیشاندان نەدراوە. دیسانەوە بەهۆی چالاکی و ڕایەگەنراوی چاپەمەنییەوە 227 کەس دەستگیرکراون.[1]
#13-09-2018#