دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەرپرسێکی دەزگای کاروباری مین ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بەردەوامیی کارەکانیان لە پاکردنەوەی پاشماوەی مین، بۆ پلانی ساڵی داهاتوو پێویستیان بە 20 ملیار دینار هەیە و ئەمڕۆش داوای ئه و بوجەیەیان لە #وەزارەتی دارایی# کردووە.
نیازی خالید، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: پلان و ڕاپۆرتی کارەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین بۆ ساڵی 2019 تەواو بووه و بەپێی ئه و خەملاندنە داراییەی کە بۆ ساڵی 2019 دیاریکراوە، دەزگاکە پێویستی بە 20 ملیار دینارە.
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە دەزگای مین وتیشی: بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی ئامادەکردنی بوجەی وەزارەتی دارایی کۆبووینەوه و داوای ئه و بوجەیەمان کردووە، هەردوو ڕێککەوتین بۆ پێدانی بڕی پارەکە ئەگەر هیچ کێشەیەکی ئابووری ڕوونەدات.
نیازی خالید، ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا دەزگای مین لە ڕێگەی تیمەکانی هەڵگرتنەوەی پاشماوەکانی مین و تەقەمەنی لە 11 کێڵگەی مینرێژکراو کار دەکات کە هەندێکیان بۆ سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق دەگەڕێتەوە و بەشێکیشی بۆ سەردەمی شەڕی #داعش# کە بڕی تێچووی ئه و کارانەش وڵاتی ژاپۆن دابینیکردووە کە 20 ملیارو 100 ملیۆن دینارە.[1]
#13-09-2018#