لە ڕاگەیەنراوەکەی #هەپەگە#دا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلام #ئامەد# وشەهیدان بەستا لە ڕێکەوتی 12ی ئەیلوول/21ی خەرمانان لە کاتژمێر17:00لە دۆڵی کاتۆمارێنوس-ی ئیلکێ-ی شڕناخ، لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکی ئەنجامدرا.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، هێزەکانمان لەو چالاکییەدا بە ڕەنگێکی سەرکەوتووانە لە دوو قۆڵەوە سەنگەرو حەشارگەکانی دوژمنیان کردە ئامانج، ژمارەی کوژراوو بریندارەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا نەزانراوە،
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە کە،ئەوهەرێمانەی کە لە لایەن گەریلاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە ڕێکەوتی 12ی ئەیلوول/21ی خەرمانان لە کاتژمێرەکانی 16:30بۆ 17:30 خولەکدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دۆڵی بۆتان-ی #قەندیل#-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گردی شەهید عەگید وناوچەی کەنیشکا-ی زاپی بۆردومان کردووە.[1]
#13-09-2018#