ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر-دا، ئاماری 2 ڕۆژی ئاشکرا کرد. بە گوێرەی ئامارەکە ڕووبەری 3 کیلۆمەتر ڕزگار کراوە و 23 چەتەی #داعش#یش کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
(لە قۆڵی بۆخازای سەروو ڕێکخراوی تێرۆریست لە بەرانبەر خاڵەکانی هێزەکانمان کە بەر لە 2 ڕۆژ ڕزگاریان کردبوون، هێرشیان ئەنجام دا. هێزەکانمان دوێنێ جارێکی دیکە هێرشیان ئەنجام دایەوە و خاڵەکانیان گەڕاندنەوە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و ڕووبەری 1 کیلۆمەتریان ڕزگار کرد. هەروەها 9 خاڵی دیکەش لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کران.
لە شەڕی ئەم قۆڵەدا، 3 مین بە بلدۆزەرێکی هەڵگرتنەوەی میندا تەقینەوه و سەرەڕای زیانی مادی، مینی سێیەم بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی چەکدارەکاندا تەقیەوە و لە ئەنجامدا 10 #شەڕڤان#ی ئێمە بریندار بوون کە دۆخی تەندرووستیی یەکێکیان سەختە.
هەروەها هەر لەم قۆڵە، فەرماندارەتیی مەیدانیی هێزەکانی ئێمە دەستنیشانی کرد 23 چەتە کوژراون کە یەکێکیان نیشانەشکێن بووە. لە کاتی نیوەڕۆشدا لە هەمان دەڤەر 20 چەتە کوژران و شەوی ڕابردووش 2 چەتە کوژران.
لە قۆڵی بەرانبەر بەرەی باخۆز تێرۆریستان هێرشێکیان لە بەرانبەر ئه و خاڵانە ئەنجام دا کە پێشتر هێزەکانمان ڕزگاریان کردبوون. هێزەکانمان جارێکی دیکە هێرشیان کردەوە و ئه و خاڵانەیان کۆنتڕۆڵ کردنەوە و 1کم پێشڕەوییان کرد. هەروەها 7 خاڵی دیکەیان ڕزگار کرد. بەگشتی ئه و ڕووبەرەی ڕزگار کراوە تا ئێستا 3 کیلۆمەترە.
هێزەکانی هاوپەیمانان دوێنێش بەشێوەیەکی چالاک بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا کرد. لەم چوارچێوەیەدا فڕۆکە جەنگییەکان بنکەکانی چەتەکانیان کردە ئامانج و بە مووشەک هێرشیان کردنەسەر. هەروەها دەڤەرە جێگیرەکانی چەتەکانیشیان تۆپباران کرد.)[1]
#13-09-2018#