ستانداردنەبوونی ڕێگاوبانەکان و ڕەچاونەکردنی ڕێنەماییەکانی هاتووچۆ، وایکردووە کە ساڵانە بە سەدان هاونیشتمانی لە ڕێگاوبانەکانی باشووری کوردستان گیانیان لەدەستبدەن.
سیاسەتە هەڵەکانی حکومەتی بەعس وایکردووە لە 27 ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار بێت زۆرترین گوژمە بۆ ئەو کەرتە تەرخان بکات. بەگوتەی بەرپرسانی کەرتی ڕێگاوبان زیاتر لە 14 هەزار کیلۆمەتر ڕێگە لە ساڵانی ڕابردوو دروستکراوە یان نۆژەن کراونەتەوە.
رێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان پێویستییان بە باشترکردن هەیە، ساڵانە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەیان کەس گیان لەدەستدەدەن. شەڕەکانی حکومەتی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن و سیاسەتەکانی دژ بە خەڵکی باشووری کوردستان کاریگەری نەرێنی گەورەی لەسەر ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان هەبوو.
هەربۆیە ئەرکێکی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ڕاپەڕینەوە چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان و دروستکردنی ڕێگاوبانی نوێ بووە.
پڕۆژەکانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان
چاککردنەوەی ڕێگاوبان نزیکەی 7000 کم
دروستکردنی ڕێگای یەک ساید نزیکەی 550 کم
دروستکردنی ڕێگای دوو ساید نزیکەی 100 کم
دروستکردنی ڕێگای گوند نزیکەی 6500 کم
دروستکردنی پرد نزیکەی 5700 مەتر دووجا
دروستکردنی تونێل نزیکەی 5834 مەتر دووجا
بەڵام هێشتا کێشەی گەورە لە ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و ئەوەش وایکردووە، هاتووچۆی هاونیشتمانیان زەحمەت بێت و زۆرجاریش ڕووداوی هاتووچۆ ڕووبدات و کارەساتی دڵتەزێنی لێ بکەوێتەوە.
رووداوەکانی هاتووچۆ لە #هەولێر# ساڵی 2017
رووداوی هاتووچۆ مردن برینداربوون
1354 219 کەس 1437 کەس
رووداوەکانی هاتووچۆ لە #سلێمانی# لە شەش مانگی یەکەمی 2018
رووداوی هاتووچۆ مردن برینداربوون
513 73 کەس 670 کەس
رووداوەکانی هاتووچۆ لە #دهۆک# لە 7ی مانگی 2018دا
رووداوی هاتووچۆ مردن برینداربوون
628 77 کەس 589
هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی 30ی ئەیلوولدا بەڕێوەدەچێت و هاونیشتمانیانیش دەیانەوێت بەربژێرانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکەدا پابەندی بەڵێنەکانیان بن، لەوانەش چارەسەرکردنی کێشەی ڕێگاوبانەکان.[1]
#16-09-2018#