نووسەر: د. کامەران مەنتک
هەولێر 2017
ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا سێ توێژینەوەی ئەکادیمییە، کە هەموویان بابەتی تایبەتمەندن بە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و ئەو گۆڕانکاریانەی، کە لەو پەیوەندیانە ڕوودەدات و ڕوویانداوە، ئەوەی ئەم توێژینەوانە لە بابەتی ئاسایی پەیوەندیە نێوەوڵەتیەکان جیا دەکاتەوەیە، ئەوەیە کە لە ژێر ڕۆشنایی فەلسەفەی شارستانیەتەکان، یاخود فەلسەفەی مێژوودا کاریان لەسەر کراوە.