ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕایگەیاند کە لە 15ی ئەیلوول/24ی خەرمانان لە گوندی ڕاێل-ی سەربە شارۆچکەی ئەختەرێن-ی عەزازدووچالاکیی ئەنجام درا.
ژووری چالاکییەکە ڕایگەیاند کە لەهەردووچالاکییەکەدا 5 چەتەی گروپی سوڵتان محمەد کوژرا و8 چەتەی دیکە برینداربوون.
' لە 6ی ئەیلوول بەم لاوە لانی کەم 5 ئۆپەراسیۆن کراوە'
بە پێی زانیارییەکان ناوەندی هەواڵی فورات و ژووری چالاکی توڕەیی زەیتون لە 6ی ئەیلوول/15ی خەرمانانەوە لانی کەم 5 ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدراوە. ژووری چالاکیی غەزەبی زەیتون ئاشکرای کردووە کە لەم ماوە زۆرتر ئەوچەتانەی کە زۆرداری وستەم لە گەل دەکەن کراونەتە ئامانج.
ئەندامێکی چەتەکانی فەیلەقی شام کە سەربە دەوڵەتی تورکیایە لە 12ی ئەیلوول/21ی خەرمانان، ئەمیر یەل قەتێ ئەمیری چەتەکانی ئەل شامییە لە 11ی ئەیلوول/20ی خەرمانان و هەروەها لە 6ی ئەیلوول/15ی خەرمانان چەتەیەک بەناوای فایزساڵەح تاها کوژراون.[1]
#17-09-2018#