ئارسەر شۆپنهاوەر
وەرگێڕانی: ئارام ئەمین شوانی [1]
دەبێت چ شتێک هەبێت لە ژیان چاوەڕوان نەکراوتر بۆ ئێمەی مرۆڤ. چونکە تۆ نە لەدایک بوونت بە بڕیاری خۆتە نە مردنیشت. ئیتر تۆ هەمیشە لەنێوان بوون و نەبوون دای. دەبێت چ حیکمەتێک لە ژیاندا هەبێت؟ بەڵام هێشتا زۆرن ئەو شتانەی مرۆڤ ڕادەهێنێت لەسەر قبووڵکردنی ژیان و مردن و بەردەوام بوونی. ئەویش حیکمەتی خۆشەویستی و سەرکەوتن و زانیاریەکانە.