یەکەم یانەی فوتساڵی کوردانە،لە وڵاتی سوید لە دروستبووە. فوتسالی ئەلیاسی (Eliassi Futsal Team) چەند ساڵێکە لەشاری کالمار-ی سوید لەدایکبووە و یاریزانەکانی لەهەڵبژاردەی ئه و یاریزانە کوردانە پێکهاتووە کە ناوبانگی ئەلیاسی-یان هەڵگرتووە و خزم و کەسوکاری یەکترن و ساڵانەش جامی ئەلیاسی (Eliassi Cup)یان لەیاری فوتساڵ لەسەر ئاستی شارەکەیان ڕێکدەخست و بەشداری خولەکانی ئەم یارییەیان دەکرد، ئەمساڵ تیپەکە بەشێوازێکی تر دێتە مەیدان و لەقاڵبی تیمێکی میللی و لۆکاڵی دێتە دەرەوە و وەک تیمێکی تایبەتمەند بەیارییەکە شانبەشانی تیمەکانی تری سوید بۆ یەکەمجار لەخولی پلە دووی یانەکانی ئەم وڵاتەوە یاری دەکات. #پەیمان ئەلیاسی# ڕاهێنەری تیمەکەی لەبارەی دامەزراندن و ئامانج و ئاوات و بەشداری کردنیان لەخولی پلە دووی فوتساڵی یانەکانی سوید دواند.تیمەکە ناوی ئەلیاسی-یە، سەرەتا ناوەکەییان کردە #سەرپێڵی زەهاو# کە بەم ناوە بەشداری خولی پلە دووی یانەکانی سوید بکەن، بەڵام دواجار گۆڕییان بۆ (کالمار کورد ئێف سی-kalmarkurdfc) واتا یانەی فوتساڵی کالمارکورد، چونکە ئێمە هەموویان لەشاری کالمار-ی سوید نیشتەجێن و کوردیشین، بۆیە ناوی کالمار کورد-مان بۆخۆیان هەڵبژاردوە.ئامانج لەدروستبوونی تیمەکە زیاتر بۆ ناساندنی کوردستان و بەرزکردنەوە و گەورەکردنی ناوی کوردستانە، تیمێکی باشمان هەیە و توانای ڕکابەریی هەیە تا دەگەین بەبەرزترین خول و بردنەوەی نازناوەکان.
مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ خولی پلە دوو دەستپێدەکات و 12 تیم بەشداری تێدا دەکات و ئەوانیش لەگروپی یەکەم لەگەڵ تیمی یانەکانی گلومینی/ ئالگوستروم، فاراستادینز گیف، کارلسهامن یۆنایتد یاری دەکەن و یەک تیمیش بۆ خولی پلە یەکی فوتساڵی یانەکانی
سوید سەردەکەوێت.
پێکهاتەی تیمی فوتساڵی کالمارکورد:
-راهێنەری تیم: پەیمان ئەلیاسی.
-یاریزانەکان: #عومەر ئەلیاسی#، #ئازاد ئەلیاسی#، #جەلال ئەلیاسی#، #ڕزگار ئەلیاسی#، #زانا ئەلیاسی#، #ئیدریس ئەلیاسی#، #کارزان ئەلیاسی#، #کاروان ئەلیاسی#، #کامەران ئەلیاسی#، #ئاکۆ ئەلیاسی#، #دیاکۆ ئەلیاسی#، #میلاد ئەلیاسی#، #شێرکۆ ئەلیاسی#، #شاهۆ عەبدوڵڵایی#، #ئەلیکساندەر کینجمان#، #دیڤید سۆرگرین#، #کویتیم شتریکا#.