دواڕۆژ؛ ئارەزوو محەمەد
لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا نرخی زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی تری ئێران چەندین بەرامبەر بەرزبووەتەوە بەتایبەت نرخی تەماته و پەتاتە کە زۆرترین بەرزبوونەوەی بە خۆە بینیوە.
بەپێی میدیا ئێرانییەکان نرخی یەک کیلۆ پەتاتە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لە، سێ هەزار تمەنەوە بۆ هەشت هەزار تمەن بەرزبووەتەوە و نرخی تەماتەش لە 2500 تمەنەوە بۆ شەش هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
سەرەڕایی ئەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت پارێزگای #سنە# یەکێکە شوێنە سەرەکیەکانی کشتوکاڵی ئێران و بە تایبەت پەتاتە، بەڵام قەیرانی پەتاته و گرانبونی نرخەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەریهەڵداوە.
پسپۆرانی ئابووری گرانبوونی نرخی تەماته و پەتاتە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبەستنەوە بە چەندین هۆکارەوە لەوانە هەناردەی ئه و بەرهەمانە بۆ هەرێمی کوردستان و خواستی زۆری سەر ئه و دوو بەرهەمە و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانیان و زیادبوونی هەناردەیان بۆ دەرەوەی ئێران.
حەسەن سابیری سەرۆکی یەکێتی سەوزە و میوە فرۆشانی ئێران بە ئاژانسی میهری ئێرانی وتووە بەرزبوونەوەی بەهای دراوە بیانییەکان لە ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بووتە هۆی زیادکردنی ڕێژەی هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ دەرەوە و دروستبوونی قەیرانی ئه و بەرهەمە گشتوکاڵیانە لە ناو بازارەکانی ئێراندا و تەنها لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 306 هەزار تەن تەماتە لە ئێرانەوە هەناردەی ڕووسیا و عێراق و ئەفغانستان کراوە.
هاوکات ڕەزا نورانی، سەرۆکی یەکێتی نەتەوەیی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئێرانیش، دەڵێت بەرهەمهێنانی تەماتە لە هاوینی ئەمساڵدا بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە و بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانەکە بە تایبەت دۆشاوی تەماتە لە بازارەکاندا بە ڕادەیەک کە نرخی قوتویەک دوشاوی تەماتە لە سێ هەزارەوە بۆ دە هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانه و نەمانیان لە بازارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵات لە کاتێکدایە قوناغی دووەمی گەمارۆکانی دژ بە ئێران لە لایەن ئەمریکاوە دەستیپێنەکردووە و بە دلنییایەوە ئه و قەیرانانە دوایی دەستپێکردنی ئابلۆقە نەوتییەکانی چەندین بەرامبەر دەبێت.
قوناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا دژ بە ئێران لە سێی تشرینی دووەمەوە دەست پێدەکات.[1]
#24-09-2018#