لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی گشتیی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی ژنان (TŞYJ)دا هاتووە، تۆڵەی شەهیدبوونی #شەڕڤان# سارین ئاواز دەکەینەوە و لە ئاست چاوەڕوانی هەموو شەهیداندا دەبین.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
(لە 17ی ئابدا سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی زاپ هێرشی ئاسمانی ئەنجام دا. لەم هێرشەدا گەریلای MLKP/FESK سارین ئاواز لەگەڵ 3 گەریلای یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) شەهید بوون. هاوڕێ سارین ئاواز لەگەڵ گەریلاکانی یەژا ستار و #هەپەگە# (هێزەکانی پاراستنی گەل) لەپێناو پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی داگیرکەران هەتا دوایین هەناسە لە سەنگەرەکاندا شەڕی کرد. هاوڕێ سارین لە کوردستان لەدایکبوو و دڕندایەتیی مێتینگەری بە چاوی خۆی بینی و لە شارەکانی دەریای ڕەش هەتا شارەکانی کوردستان لەنێو ڕیزەکانی لاواندا تێکۆشا و لە کەمپینی بیاندنانەوەی کۆبانێدا بەشداری کرد.
لە دوای کوشتنی 33 لاو لە سرووج، ڕووی لە مەیدانە ئازادەکان کرد. دوای پەروەردە بەشداری کرد لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕەقا. دوایین جاریش بەشداری کرد لە پاراستنی باشووری کوردستان. حکوومەتی ئاکەپەی فاشیست لە دوای #عەفرین# هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان. ئەمڕۆ هەزاران شەڕڤانی ئازادی لە دژی فاشیزمی ئاکەپە خۆڕادەگرن.
هەتا گەلانی کوردستان ئازاد نەبن، گەلانی تورکیا ئازاد نابن. هەتا کرێکارانی تورکیا نەبینن کە دۆزی ئەوان و کوردستان یەکە، هیچ کەسێک ئازاد نابێت.
بەم هۆیەوە، داوا لە هەموو گەلانی بندەست بەتایبەتی ژنان دەکەین کە تێکۆشانیان گەشتر بکەن. لە کەسایەتیی هاوڕێ سارین ئاواز-دا چاوەڕوانیی شەهیدان لە ئێمە ئەوەیە. بونیادنانی ژیانێکی ئازاد دەبێتە دیاری بۆ ئەوان.)[1]
#24-09-2018#