کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پیشمەرگە دیرینەکان کەم ئەندامانی سەنگەر زیندانیانی سیاسی
ڕۆشنبیران مامۆستایان هونەرمەندان
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی خوێندکاران
ژنان و کچان
کاسبکارو جوتیاران و پیشەوەران و دوکاندار
گەنجان و لاوانی لێهاتوو بوێر
جەماوەرە بەوەفاکەی ی.ن.ک
هاوڵاتیانی سنوری شارۆچکەی #کۆیە# بەگشتی
ڕێزوسوپاس بۆ تەواوی چین و توێژەکان کە لەماوەی بانگەشەدا بە دروشمی (ئارامی، هەلی کار، خزمەت) ی لیستی ژمارە(105)ی ی.ن.ک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەهاوکاری هەمو لایەک بانگەشەیەکی مەدەنی و ئاراممان ئەنجامدا.
ی.ن.ک لە دروستبونیەوە تا ئەمڕۆ پاڵەوانی مەیدانی بەرگریە لە خاک و خەڵکی کوردستان ئەمەش هەرمێژوو نیە ئێستاشە.
ئازادی دروشمی کار لەسەر کراوی یەکێتیە ئەگەر چی وردەواڵە چەواشەکارو ئەوانەی خۆیان پێ سەردارە بەردەوام هەوڵی ناشرین کردنی حیزبی شەهیدان دەدەن بەڵام ڕێگە نادەین بۆ مەرامەکانیان بۆ پشو درێژی یەکێتیەکان وەربگرن.
گەنجان و دڵسۆزانی ڕێبازی مام
خاوەن ماڵ سوپاس ناکرێت بۆ ئەرکتان لە بانگەشەی پرجۆشی لیستەکەتان بە جێبەجێ کردنی کارنامەی لیست و بەڵێنەکان سەربەزتان دەکەین
ئەوپەری ڕێز بۆ کادرو لایەنگرو کەسایەتی و تەواوی ئەوانەی لە هەر لایەنێکەوە پەیوەندیان بە ی.ن.ک کردوە پێیان دەڵێین بیرکرنەوەو بڕیارتان ژیرانەیە.
هاوڵاتیانی شاری کۆیە دەورووبەری (ی.ن.ک) بەهەر کەم و کوڕیەک بوون و سەنگی پێویستە لە گۆرەپانی سیاسی و حکومڕانی بۆ پشتیوانی چوار پارچەی کوردان و دیموکراسی و ڕاگری هاوسەنگی هێز ئارامی
یەکیتی تێدەکۆشێ بۆ یەکسانی و ئازادی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان و عدالەتی کۆمەڵایەتی و بیری نوێ
با ویژدان بڕیار بدا دەکرێت لەبەر نەبەرپرسیارێتی نابەرپرسانەوە خوێنی شەهیدان و هیلاکی تەمەنی خەباتی هەڤاڵ #مام جەلال# لەبیر بکرێت ؟
گوند بە گوندی پەناگەی شۆڕش و شاری کۆیەی ناوداران بەلێن و دڵنیایی دەدەین بە گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجام دەدەین بژاری کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دەکەین.
لە کۆتایدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین بە ڕێزەوە لە گرینگی پرۆسەی هەڵبژاردن بڕوانن وەک چۆن (ی.ن.ک) لەپێناو کۆمەڵگەیەکی مەدەنی خۆشگوزەران بۆ نیشتمان قوربانی داوەو دەدا.
هەرشادو سەربەرزو سەرکەتوو بن
مەڵبەندی 14ڕێکخستنی کویەی ی.ن.ک
#27-09-2018#