مەيمون بۆخۆی نەبوو سورێژەشی لێهات(ئاوەڵە-خوريکە)
ئاژەڵی مەيمون هەرچەندە لەناوچە شاخاوييەکانی کوردستان نيە زياتر لە ناوچە زۆنگاو و جەنگەڵ و لێرەوارەکاندا گوزەران و ژيان بەسەر دەبات بەڵام مرۆڤايەتی هەريەکە و بەجۆرێک ئاشنايەتی و ناسيويەتی، کورد ناشيرنی مەيمون سەرنجی ڕاکێشاوە لەوانەيە هۆزێکيتر يان نەتەوەيەکيتر پێی ناشيرين نەبێت، کورد بە جوانی ئاژەڵی(کورەبەشە)ی گرتووە کە کوڕێکی جوانيان هەبێت دەڵێن هێندە جوانە(دەڵێی کوڕەبەشەيه) بۆ ناشيرينيش دەڵێن هێندە ناشيرينە سەد خۆزگەت بە مەيمون يان(دەڵێی مەيمونە) هەڵبەت لەم ئيديۆمەش مەيمون شانسی نيە و هەر بەگوزارشتە ناشيرينەکە بۆی لێکدراوەتەوە، مەيمون خۆی ناشيرينە ئينجا توشی نەخۆشی سورێژە(ئاوەڵە)ش بێت ئەوا هەر مەپرسە چی لێ دێت، کورد ئەم ئيديۆمە بۆ ناگوزری و بێ دەرەتانی و نالەباری بژێوی و ژيانی کەسێک بەکاردەهێنێت سەرباری ئەمانەش ئينجا توشی دەرد و بەڵايەکيتر بێت دەڵێت(مەيمون بۆ خۆی نەبوو، سورێژەشی لێهات) هاوشێوەی ئەمەش دەوترێت(ماڵ بۆخۆی نەبوو ميوانيشی بۆ هات).