ماڵ بۆ خۆی نەبێت ميوانيشی هەبێت
ماڵ لێرەدا واتە خێزانێک نيشتەجێی خانوبەرەيەک بێت، ئينجا بۆ خۆی نەبێت واتە سەدان کەموکوڕی و گرفت و نەبونی و بێ حاڵی و دەستکورتی و نالەباری ژيان و بژێويان هەبێت و پێداويستيەکانی خۆيانيان پێ دابين نەکرێت لەخواردن و خواردنەوە و پۆشين و شوێنی خەوتن، ئينجا سەرباری ئەمانەش ميوان ڕوويان تێ بکات به و حاڵەتە دەوترێت(ماڵ بۆ خۆی نەبێت، ميوانيشی هەبێت).