ئەمڕۆ خۆشبەختانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هیممەتی دڵسۆزان لە کەشێکی ئارام و ئازاد و ئاشتییانەدا بەڕێوەچوو، سەرباری کەموکورتی و تێبینی کە لە هەر پرۆسەیەکی لەو جۆرەدا ڕوودەدەن، گەلی کوردستان ئەم تەجرەبەیەشی سەرکەوتوانە تێپەڕاند.
ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی ماندوویی و هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان و ڕۆڵی بەرچاوی هەموو لایەنە پەیوەنددارەکان و بەشداریی هاووڵاتیان و بە تایبەت جەماوەری وەفاداری پارتیمان دەکەین، هەر لە سۆنگەی پابەندیی تەواومان بە ڕێنوماییەکانی کۆمیسیۆن، ڕایدەگەیەنین کە سکاڵاکانمان لەسەر کۆی ئەو خروقات وسەرپێچیانەی لە هەندێ شوێن ڕوویاندا بە ڕێگەی ئوسوڵی خۆیدا تۆمار کردووە و بە دوایدا دەچین و لەوەشدا نە پێش ڕوداوەکان دەکەوین و نە تۆمەتی پێش وەختەش دەبەشینەوە.
لەبارەی قسەکانی گوتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یش دەڵێت: جێی سەرسوڕمان و هەڵوەستەی ئێمەیە، لێدوانی هیستریایی و ناوەخت و نامەسئولانەی گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی بوو، کە زۆر شپرزانە و بەرلەوەی هیچ ئەنجامێکی سەرەتاییش بەدەرکەوتبێت، کەوتە هەڵوێست وەرگرتن و سەنگەرگرتن لە کۆی پرۆسەکە و تۆمەتبارکردنی بێ بنەما و شەڕفرۆشتن بە پرۆسەکە لە هەردوو پارێزگای #هەولێر# و #دهۆک#.
بۆیە ئەوەی جێی سەرسوڕمان و هەڵوەستەی ئێمەیە، لێدوانی هیستریایی و ناوەخت و نامەسئولانەی گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی بوو، کە زۆر شپرزانە و بەرلەوەی هیچ ئەنجامێکی سەرەتاییش بەدەرکەوتبێ، کەوتە هەڵوێست وەرگرتن و سەنگەرگرتن لە کۆی پرۆسەکە و تۆمەتبارکردنی بێ بنەما و شەڕفرۆشتن بە پرۆسەکە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک.
ئێمە لە #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە و شێوازی ڕقاوی و هەڵەشانەی ووتەبێژەکەی یەکێتی کە لە نێوخۆی حیزبەکەی خۆشیدا زۆر بڕی نەکرد و بۆی ڕاستکرایەوە، ڕەتدەکەینەوە، هیوادارین ئەو شڵەژان و توڕەییە، کاردانەوە نەبێت بەرامبەر ڕێکارە تووند و ڕێنوماییە ووردەکانی کۆمسیۆن کە مەجالی تەزویر و ساختەکاریی فراوان و مونەزەمی بەتەسککردەوە، یاخود هەوڵێک نەبێ بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشی خروقات و سەرپێچییەکان لە ڕێی تۆمەتبارکردنی خەڵکی دیکەوە.
مەحموود محەممەد
گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
#30-09-2018#