هەڵبژاردەیەکە لە شیعری بیانی و شەهید کەوڵۆسی لە فەرەنسییەوە کردوویەتی بە کوردی
خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا چاپ و بڵاوی کردۆتەوە. [1]
لە فەرەنسییەوە: شەهید کەوڵۆسی
بایەک دڵێک بەسەر شەقامەکاندا لوول دەکات و دەیبات
فریشتەیەکی هەڵواسراو بە قەدی درەختێکەوە دەگری،
کەنارەکان بەردە مەڕمەڕەکان دەپێچنەوە
ئەمانە وادەکەن لە قوڵایی شەوەکانما ببنە دەرگای نەجات.
چۆلەکەیەکی هەژار دەکەوێت، تامی خۆڵەمێش،
بیرەوەری چاوێک کە لەسەر دیوارێک خەوی لێکەوتووە،
مەچەکێکی دەردناک هەڕەشە لە کەنارەکان دەکات
ئەمانە وادەکەن دەموچاوێک بڕژێتە نێو لەپی دەستەکانمەوە.
ئەو دەموچاوەی کە ڕەقترو سوکترە لەماسکێک،
لە ناو دەستەکانی مندا قورسترە وەک لە مابەینی پەنجەکانی دزێک
دزێک تامەزرۆیە هەموو جەواهیرەکان بۆ خۆی بەرێ، بەڵام خەریکە لەناو فرمێسکەکانیا دەخنکێت.
دونیا تاریک و وەحشەتناکە، کڵاو خودەیەکی سەوز وەک چەپکە گوڵێک لە تەنیشتت بێت.
دەموچاوێکی توڕەو شەکەت، وەک شوانێکی گرێکی کۆن
لە ناو دەستەکانما دەلەرزێت.
دەمت بێ گیان و مردووە چاوەکانیشت هەر وەک گوڵەباخ
ژان ژینێ Jean Genet؛ شاعیری فەڕەنسی 1910 1986
ژان ژینێ Jean Genet؛ شاعیری فەڕەنسی
1910 1986
کەپوت وەک مەلەکەلمەوت یان دەنوکی داڵێکی پووت.