$باکووری کوردستان$
- پۆلیسەکانی دەوڵەتی ئاکەپە بە دوکاندار و کاسبکارانی ناوچەی جزیریان لە شرنەخ ڕاگەیاندووە، نابێت لە کاتژمێر 12ی شەو بە دواوە دوکان و بازاڕ و شوێنی کارەکانیان کراوە بێت.[3]
- پۆلیسی دەوڵەتی ئاکەپە لە #وان# بەڕێوەبەرانی دیسا دەر (DÎSA-Der) و خەباتکارانی ڕۆژنامەی یەنی یاشام و #هەدەپە#ی دەستگیرکرد.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، #ئەمیر سوهەیلی#، بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری #سنە#، لە ڕێگای نێوان #کامیاران#-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[6]
- #سەحەر کازمی#، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری سنە، کە چەند مانگ پێشتر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا.[6]
- دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی پەیام ئەنوەری و ڕەزا مەریمی، خەڵکی شاری #بانە#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون. هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردەیان، بۆ لایەنگەری لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران گەڕاندووەتەوە.[6]
- #ئومێد دەباغچی موکری#، چالاکێکی مەدەنیی کورد، لە گرتووخانەی شاری #مەهاباد# پاش تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ئازاد کرا.[6]
- چالاکێکی مامۆستایان بە ناوی حامید نێرگسی خەڵکی شاری #دیواندەرە# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سینا ئەحمەدی خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە نزیک شارەدێی تەکیە-ی سەر بە شارۆچکەی #چەمچەماڵ#-ی پارێزگای #سلێمانی#، تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کرا، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، کە هەرسێکیان خەڵکی شاری #کەرکووک#-ن و لە نەتەوەی تورکمان-ن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156693/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆگایەک لە هەولێر گڕی گرت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆگایەک لە هەولێر گڕی گرت=KTML_ImageCaption_End=
- کۆگایەک لە شاری #هەولێر# گڕی گرت و ژمارەیەک خێزانیش کە لە بینای سەر کۆگاکەدان ژیانیان کەوتە مەترسیەوە. ئاگرەکە زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە و سەرئەنجام زیانی گیانی نەبوو.[2][5]
- شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان عێراق ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی ئەم دواییەی عێراق و ئێمەش داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی بناری #قەندیل# دەکەین.[4]
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، حکومەتی فیدراڵی پابەند کرد بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ئەم دواییەی ناوچەکانی هەرێم.[5]
- بۆ یەکەمجار لەسلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق بەبێ کردنەوەی قەفەزەی سنگ نەشتەگەری گۆڕینی سەمامەی دڵ ئەنجامدرا، وتەبێژی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت: تیمێکی ئەڵمانی بەهاوکاری پزیشکانی ناوخۆ نەشتەرگەرییەکانیان بەسەرکەوتووی ئەنجامداوەو نرخی هەر سەمامەیەکیش 40 هەزار دۆلارە.[5]
- فرۆشتنی جۆرە پێڵاوێک لە بازاڕەکانی #دهۆک# مەسیحییەکانی ئه و شارە تووڕە دەکات و داوا دەکەن ئه و جۆرە پێڵاوە لەبازاڕ نەفرۆشرێت، پەرلەمانتارێکی مەسیحی-ش داوا دەکات ئه و کسانە سزا بدرێن کە ئه و کارەیان کردووە.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی #سۆران# دەستی بەسەر بڕی 31 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆیندا گرت، کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بووە لە جۆری مازدا.[4]
- بەهۆی بارانی بەخوڕ و لێزمە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە سنووری #مەندەلی# و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری لافاو دروستبووە و بەهۆی ترس لە زیادتربوونی لافاو تیمە فریاگوزارییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.[2]
- یاسین ڕەحیم جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی پێشوازیان لە محەمەد قایە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی #ئامەد# و عەبدلقادر دەمیر سەرۆکی ژووری بازرگانی #باتمان# کرد و پڕۆتۆکۆڵێکی هاوکارییان واژۆکرد.[5]
- لە چەمچەماڵ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شیمار حیمۆ چالاکوانی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: لەشارۆچکەی تیانەی سەربە پارێزگای دێر ئەلزور، #شەڕڤان#ان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە #داعش# ئوسامە عوێد ئەبو زەید کەسی دووەمی داعشیان دەستگیرکردوە.[5]
- چەتەکان بە ئامانجی لەباربردنی ئاسایشی منبج، دوو مین-یان لە گەڕەکی سەرب بەجێ کردبوو، مینی یەکەم لە نزیکی خوێندنگای 'قەسر بەنات عەرەب' لە کاتژمێر 23:24 خولەکی شەو تەقییەوە، کە لە ئەنجامی تەقینەوەکە کەسێکی سڤیل و دوو سەرباز بریندار بوون، تەقینی دووەمیش لە نزیکی مەیدانی دەلوو کاتژمێر 23:25 خولەکی شەو ڕوویدا کە ئەو تەقینە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری ئارنەیمی هۆڵندا لەبارەی کەمپەینی توندوتیژی دژ بە ژنان سیاسەتە سیمینارێک ڕێکخرا. ئەو کەمپەینە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەروپا (تەژەکە ئەوروپا - TJK-E) ڕێکخراوە.[3]