دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەئێستادا بەرهەمی پەتاتە لەشارۆچکەی #پێنجوێن# بۆ دوو هێندەی پارساڵ زیادیکردوە، شارەزایەکی بواری کشتوکاڵیش ڕایدەگەیەنێت: گەر هاوکاری جوتیاران بکرێت زیاتریش دەبێت.
کۆسار نەسروڵا، بەڕێوەبەری نەمامگەی کانی پانکە و شارەزای بواری کشتوکاڵ بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: لەعێراقدا لەم بەروارەدا تاکە شوێنێک کە کاتی هەڵکەندنی پەتاتەی هاتبێت قەزای پێنجوێنە، بەرهەمی پەتاتە لە ناوچەی پێنجوێن بەهۆی فێنکی کەشوهەواکەیەوە ڕێژەکەی زۆر زۆرە کە دەگاتە نزیکەی 20 تەن بۆ دۆنمێک.
وتیشی: ئەمساڵ 250 تەن پەتاتە چێنراوە کە لەکاتێکدا بۆ پارساڵ تەنها نیوەی ئەمەی ئێستا بووە، واپێشبینی دەکرێت بەرهەمەکەی زیاتر لە 4 هەزار تەن بێت.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەگەر هاوکارییان بکرێت و ڕێگری لە هاوردەکردنی پەتاتە بکرێت لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکەدا، ئەوا پارەی باش بۆ جوتیارەکە دەکات و ساڵی ئایندە ڕێژەی بەرهەمی چاندن زۆر زیاتر دەبێت.
جەختیکردەوە: ئەوەی بە ئێمە بکرێت ڕێگریکردنە لەبەرهەمی هاوردە تابەرهەمی ناوخۆ ساغبێتەوە.[1]
#07-10-2018#