#هەپەگە# ڕایگەیاند، لە مێردین گەریلایەک شەهید بووە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە گەریلا فەردی موسلو کە پێشیر هەواڵی شەهیدبوونی بڵاوکرابوویەوە، بریندارە و بە دیل کەوتووەتە دەستی دوژمن.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
(شەوی 5ی ئەیلوول\13ی ڕەزبەر سوپای تورکیای داگیرکەر بە بەشداریی کۆنترا (هێزی دژە گەریلا) و جاشەکان لە ناوچەی باگۆک-ی مێردین دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرەوان کردووە. ڕۆژی 6ی ئەیلوول\14ی ڕەزبەر سەربازانی داگیرکەر ڕووبەڕووی هێزەکانی ئێمە بوونەوە، نەیانتوانی شەڕ بکەن و بە فڕۆکەی جەنگی و بەچڕی بۆمبارانی ناوچەکەیان کرد. لە بۆمبارانەکەدا هەڤاڵمان شۆڕشگەر #ماردین# شەهید بوو.
ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدمان وەهایە:
ناسناو: شۆڕشگەر ماردین
ناو و پاشناو: مەحموود ئاگرمان
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: لەتیفە - سابری
شوێن و کاتی شەهیدبوون: مێردین - 6ی ئەیلوول\14ی ڕەزبەر
چالاکی لە هاتای
ڕۆژی 2ی تشرینی یەکەم\10ی ڕەزبەر سوپای تورکی داگیرکەر لەنێوان شارەکانی هاتای و ئەسکەندەروون لە چەندین شوێن بە بەشداری یەکینەکانی کۆنترا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرەوان کرد. ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەم\12ی ڕەزبەر گەریلاکانمان کاتژمێر 12 لە نزیک گردی شاهین لە دژی یەکینەکانی ئۆپەراسیۆن کە خستبوونیانە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان، چالاکییەکیان کرد. لەنزیکەوە گورز لە یەکینەکەی دوژمن درا و سەربازێک کوژرا. ئۆپەراسیۆن لە دەڤەرەکە بەردەوامە.
گەریلا چەکدار ئازاد کەوتە دەستی دوژمن
لە ڕاگەیەنراوی 4ی تشرینی یەکەم\12ی ڕەزبەر-ماندا ڕامانگەیاندبوو کە سوپای تورکی داگیرکەر لە 28ی ئەیلوول\6ی ڕەزبەر لە ناوچەی پردوودای سەر بە ناوچەی فەراشین لە سنووری شارۆچکەی ئەلکێی شرناخ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردووە، لە شەڕدا هەڤاڵمان چەکدار ئازاد (فەردی موسلو) شەهید بووە. دەرکەوت کە هەڤاڵمان چەکدار شەهید نەبووە، بەڵکوو بریندار بووە و بە دیل کەوتووەتە دەستی دوژمن.
بۆمباران لە ناوچەی ئاڤاشین
ڕۆژی 6ی تشرینی یەکەم\14ی ڕەزبەر لەنێوان کاتژمێر 21 و 21:30 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەڤەری ئادل بەگ-ی سەر بە ناوچەی ئاڤاشین-یان بۆمباران کردووە. هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر 7ی تشرینی یەکەم\15ی ڕەزبەر کاتژمێر 5:30 دەڤەری وەرخەلێی سەر بە ناوچەی زاپ-یان بۆمباران کردووە. لە ئەنجامی ئه و هێرشەدا هیچ گەریلایەکی ئێمە شەهید نەبووە.)[1]
#07-10-2018#