هاونیشتیمانیانی بەڕێز ئەم کاتەتان باش
لەماوەی ڕابردودا و لەسەر پرسی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق، و چوونی ئێمە بۆ بەغداد چەند قسەو باسێکی بەدوای خۆیدا هێنا، بەندە لێرەوە دەیەوێت لەم ڕونکردنەوەیەدا تەواوی ڕاستیەکان بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی کۆتایی بەو بوهتان و قسانە بهێنرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرایە سەرمان
یەکەم: ئێمە بە فڕۆکەی تایبەتی #نێچیرڤان بارزانی# نەچووینەتە بەغداد بەڵکو بە فڕۆکەی کۆمپانیای فلای #هەولێر# چووین بۆ بەغداد کە سەر بە نێچیرڤان بارزانیە، بۆیە من لێرەوە تەئکید دەکەمەوە کە ئەو فڕۆکەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی نەبووە.
دووەم: ئێمە ئۆرگانی سیاسیمان هەیە و بە پێی پەیڕەوی ئەو ئۆرگانانە کار دەکەین، جەنابی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پێی ڕاگەیاندین کە ئێمە بچینە بەغداد و سوێندی یاسایی بخۆین و پێی وتین ئێوە ئازادن دەنگ بە کێ دەدەن سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار، بۆیە ئێمەش بڕیارماندا ئازاد بین دەنگ بە کێ دەدەین و پێمان وایە ئازادین نهێنی دەنگدانەکەمان بپارێزین و ئەو مافەمان هەیە.
سێیەم: ئێمە بە هیچ شێوەیەک 200هەزار دۆلار کە دەکاتە 20دەفتەرمان لە نە لە پارتی و نە لە هیچ پارتێک وەرنەگرتووە، بەڵکو ئەوەی وەرمانگرتووە، 49هەزار دۆلارە، واتا چوار دەفتەر و 90وەرەقە ئەوەش بۆ کڕینی ئەساسی نێو ماڵەکەمان لە بەغداد کە ماوەی چوار ساڵ لێرە دەمێنینەوە
#یوسف محەمەد سادق#
ئەندامی پەرلەمانی عێراق
#06-10-2018#