ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماری شەڕی مانگی ڕابردووی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیری ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی شەڕی نەهێشتنی تێرۆردا لە باکووری سووریا بەڕێوەدەچێت.
قەسەدە ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 651 چەتە کوژراون و 6 چەتەش بە ساغی دەستگیر کراون. هەروەها بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە و دەیان مینیش پووچەڵ کراونەتەوە.
قەسەدە دەستنیشانی کردووە کە #شەڕڤان#ەکانیان بەشدارییان لە 58 چالاکی کردووە و لە ماوەی مانگێکیشدا 37 شەڕڤان شەهید بوون. هەروەها لەگەڵ ڕزگار کردنی سەدان سیڤیل 2 ژنی ئێزدی-یش ڕزگار کراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
(لە چوارچێوەی [شەڕی نەهێشتی تێرۆر]ی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر بۆ لەناوبردنی #داعش# لە ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە هاریکاریی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی لە 10ی ئەیلوولی ڕابردوو بەدواوە بەرخۆدانێکی دژواریان لە دژی تێرۆرستان کردووە بۆ ئەوەی دەڤەرەکانی وەک حەجین، سووسە، شەحفە و دەوروبەری و گوندەکانی دێرەزۆر ڕزگار بکەن کە لەژێر دەستی داعشدان.
هێزەکانمان لە 11ی ئەیلوولی ڕابردوو هەتا ئێستا سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێناوە و دەڤەرێکی بەرفرەوانیان لە دەستی تێرۆریستانی داعش ڕزگار کردووە. هەروەها زۆر بنکەی چەتەکان ڕووخێنراون و بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی چەتەکان دەستی بەسەردا گیراوە. لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هێرشی خۆکوژیی تێرۆریستان بۆ سەر شەڕڤانان، شکێنراون.
ئاماری شەڕی مانگێک
هێزەکانمان بەشدارییان لە 58 شەڕی ڕووبەڕووی تێرۆریستان کردووە. هێزەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی 215 هێرشی ئاسمانی و 17 هێرشی تۆپهاوێژییان ئەنجام داوە. هێزەکانمان پشتڕاستیان کردەوە کە 651 تێرۆریست کوژراون و تەرمی 17 تێرۆریست کەوتوونەتە دەستی شەڕڤانان و بەشێوەیەکی ڕێکوپێک نێژراون. هەروەها دەیان تەرمی تێرۆریستان لەنێو باخچەکانی دەڤەرەکە ماونەتەوە و هێزەکانمان نەیانتوانیوە ئه و تەرمانە هەڵگرنەوە بەهۆی ئەوەی تێرۆریستان ئه و ناوچانەیان مینڕێژ کردووە. 6 تێرۆریست کەوتوونەتە دەستی شەڕڤانان و هێزەکانمان 370 خاڵی نوێیان ڕزگار کردووە و توانیویانە 40کم لە ڕووبەری زەوی و گوندەکانی باخۆز، شەجەل و موزان ڕزگار بکەن.
ئه و چەک و تەقەمەنییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:
دۆشکەیەکی 12.5ملم
14 سندووقی فیشەکی دۆشکەی 12.5ملم
14 چەکی کڵاشینکۆف
5 چەکی بی کەی سی
5 چەکی بی7 و 15 فیشەکی
7 هاوەنی 120ملم و 268 تۆپی
2 جانتای فیشەک
دۆشکەیەکی 23.5ملم
16 سندووقی فیشەکی دۆشکەی 23.5ملم
چەکێکی م16
زنجیرێکی فیشەکی کڵاشینکۆف
فڕۆکەیەکی سیخووڕی
26 هەزار فیشەکی دۆشکەی 12.5ملم
25 هەزار فیشەکی بی کەی سی
200 تۆپی هاوەنی 120ملم
112 حەشوەی هاوەن
5 هەزار فیشەکی کڵاشینکۆف
2 سەبەتەی دۆشکەی 23.5ملم
21 سەبەتەی دۆشکەی 14.5ملم
چەکێکی 24
هێزەکانمان هەروەها ژمارەیەکی زۆری چەک و ئۆتۆمبێلی داعشیان تێکشکاند و چەندین کۆگەی تەقەمەنی و بنکەی کۆبوونەوەی چەتەکانیان ڕووخاند:
6 تۆپهاوێژی هاوەن
12 ئۆتۆمبێلی سەربازی
11 کۆگەی چەک و تەقەمەنی
9 ناوەندی فەرماندارەتیی تێرۆریستانی داعش
22 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو
6 ماتۆڕی بۆمبڕێژکراو
قاعیدەیەکی هاویشتنی مووشەکی حەراری
کارگەیەکی ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو
ناوەندێکی پەیوەندییەکان
2 فڕۆکەی سیخووڕی
2 عەفارە
7 توونێل
24 ناوەندی چەتەکان
34 هێرشی خۆکوژی
لەنێو چالاکییەکاندا، تێرۆرستانی داعش ویستیان ڕێگری لە پێشڕەویی شەڕڤانان لە ڕێی خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بکەن و چەندین جار ئه و شوێنانەیان مینڕێژ کرد کە لێی دەکشانەوە. تێرۆریستان 37 هێرشیان لە دژی بنکەکانی شەڕڤانان ئەنجام دا. 22 له و هێرشانە بە ئۆتۆمبێل و 6 ماتۆڕی بۆمبڕێژکراو و 7 هێرشی خۆکوژی بوو. هێزەکانمان 246 مینیان پووچەڵ کردەوە کە چەتەکان دایاننابوونەوە.
2 ژنی ئێزدی ڕزگار کران
هێزەکانمان سەدان هاوڵاتیی سیڤیلیان لە دەستی چەتەکان ڕزگار کرد کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون. دەمودەست لە کەمپەکان پێشوازییان لێ کراوە و هاریکارییان پێشکەش کراوە. یەکینەتایبەتەکانی سەر بە هێزەکانمان توانییان 2 ژنی ئێزدیی خەڵکی شەنگال لە دەستی چەتەکان ڕزگار بکەن. هەردوو ژنە ئێزدییەکە بریتین لە: منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بە ناوی ئیناس ڕەشۆ کە لە شارۆچکەی خانەسۆر ڕفێنراوە و مەلکۆ خدر کووتێی تەمەن 40 ساڵان کە لە گوندی کۆچەر-ی شەنگال ڕفێنراوە.
37 شەڕڤان شەهید بوون
لە ماوەی بەرخۆدانی مانگێکی شەڕڤانانی قەسەدەدا، 37 شەڕڤان پاش بەرخۆدانێکی قارەمانانە و بێ وێنە شەهید بوون. هەروەها کۆمەڵێک شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون.)[1]
#10-10-2018#