کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان گەشتێکی یەک ڕۆژی ئەنجام دەدات و داهاتی گەشتەکەش بۆ نەخۆشخانەی هیوا تەرخان دەکات.
هەستیار ڕەزا کەیەکێکە لەبەشدارانی گەشتەکانی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان ئەم جارە داهاتی گەشتەکەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا تەرخان دەکات.
گەشتەکە ڕۆژی هەینی 12-10-2018 دەبێت و یەک ڕۆژە بۆ شارۆچکەی #پێنجوێن# و گوندی هۆمەرە سینان و قەڵای مێژوویی ساڵح بەگ و شاخی شێخ حەسەن لە نێوان گوندەکانی وریاوا و کانی میرانی بابە علی و میرمام پێنجوێن و هەنگەژاڵ،گرمگ و ساڵیاوای تازە.
هاوکات کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە بۆ ئەوەی بەشدار بن له و گەشتە هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیوەندیان پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنەکانی (07702496027 + 07701583034 + 07701583234)
پێداویستییەکان:-
کۆڵەپشتە، جلی وەرزشی چاکەت(تراکسوت،)گیتر،پێڵاوی گونجاو، گۆچانی شاخەوانی(باتوم) یەک ژەم خواردن،میوە،ئاوی پێویست + دژە خۆر.
کات و شوێنی کۆبوونەوە:
کاتژمێر (5:40) ی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی لە دەروازەی (پارکی ئازادی) بەرامبەر مزگەوتی کانی ئاسکان.
سەروو هۆڵی تەوار دەبێت و کاتژمێر (6:00) بەڕێدەکەوین.
تێچوی گەشت تەنها بڕی (10)هەزار دینارە
1-تێبینی :-
پارەی کۆکراوەی ئەم گەشتە وەک دیاریەکی وەرزشی شاخەوانیی دەبەخشریتە (نەخۆشخانەی هیوا)
بە چاودیری نوینەری کۆمەڵەی شاخەوانیی کوردستان و نوینەری کۆمپانیایی گواستەنەوە کە ئەرکی گواستەنەوەی بەشدار بوانی لە ئەستۆ گرتوە
2- تێبینی :-
هەر بەڕێزێک توانای شاخەوانیی و شاخڕەوی نیە
تکایە ناو تۆمار نەکات.
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان.
#11-10-2018#