فەرماندارەتیی بڕیارگەی ناوەندیی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژا ستار) دەربارەی شەهیدبوونی ئەندامی فەرماندارەتیی هەرێمی مێردینی هێزەکانی گەریلا مەدیا ماوا (ئەمینە کایا) و گەریلا عاکیف برووسک (مەحموود ئۆزدەمیر) کە لە 30ی ئەیلوول\8ی ڕەزبەر لە ناوچەی باگۆک-ی مێردین لە شەڕدا شەهید بوون، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی یەژا ستار:
(گەریلاکانی ئێمە هەموو ڕۆژێک گورزی تووند لە سوپای تورک دەدەن و سوپای تورکی داگیرکەریش هەموو ڕۆژێک درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی دەدات. لەگەڵ ئەوەی بە هەموو تەکنکیک و هێزی خۆیەوە هێرش دەکات، بەڵام لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا لە شکستدایە و ناتوانێت شەڕ بکات. بەرخۆدانی داستانیی گەریلا قارەمانی گەورە لەگەڵ خۆی دێنێت. بەرخۆدانی گەریلا، بە واتای باوەڕیی ئازادییە لە لای #پەکەکە#.)
لە 27ی ئەیلوول\5ی ڕەزبەر، لە دەوروبەری گوندی بادب لە ناوچەی باگۆک دوژمن ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە. ئەم ئۆپەراسیۆنە 3 ڕۆژ بەردەوام بووە. لە 30ی ئەیلوول\8ی ڕەزبەر-دا، هاوڕێیانی ئێمە مەدیا ماوا و عاکیف برووسک شەهید بوون. ئێمە بە ڕێزدارییەوە یادی هەڤاڵانی خۆمان مەدیا ماوا و عاکیف برووسک دەکەینەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکانیان دەکەین. لە کەسایەتیی ئەواندا بەڵێنی خۆمان بۆ گەشکردنی بەرخۆدان دووبارە دەکەینەوە.
مەدیا ماوا لە ساڵی 1992دا هاتە نێو ڕیزەکانی تێکۆشان
هاوڕێ مەدیا ماوا لە ساڵی 1991دا لە تەمەنێکی گەنجدا هاتە نێو ڕیزەکانی ئازادی. لە تێکۆشانی 26 ساڵەی خۆیدا کەسایەتیی ژنی ئازاد و بنەماکانی میلیتانەتیی پەکەکەی لە خۆیدا دروستکردووە. هاوڕێ مەدیا هەمیشە لە بەرەی پێشەوە تێکۆشاوە و بە جەسارەت و ڕەنجێکی گەورە ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە. لە هەر شوێنێک کە بۆی چووە، هاوڕێکانی خۆشیان ویستووە و بە ئەزموونە گەورەکانی خۆی بووەتە نموونە بۆ هەڤاڵەکانی. هاورێ مەدیا بووەتە هەڵوێستی ژنی ئازاد.
هاوڕێ مەدیا لە مەیدانی بۆتاندا دەستی بە گەریلایەتی کردووە. بە پراکتیکی تێکۆشانەکەی لە ساڵی 1997دا چووەتە مەیدانی ڕێبەرایەتی و بە پەروەردەی ڕێبەرایەتی خۆی بەهێزتر کردووە. لە 26 ساڵی تێکۆشانیدا لە بۆتان، دێرسم و زاگرۆس بە پراکتیک تێکۆشاوە. هاوڕێ مەدیا دوایین جار فەرماندەی یەژا ستار بوو لە هەرێمی مێردین. لەم قۆناغەی فەرماندارەتیدا ڕەنج و هەوڵی هاوڕێ مەدیا بۆ تێکۆشان زۆرە.
عاکیف برووسک
هاوڕێ عاکیف برووسک کە لە هەمان ڕۆژدا شەهید بووە، لەگەڵ فیداکاریی خۆی و ژیانی گەریلا بووەتە یەک. هاوڕێ عاکیف بووەتە یەکێک لە سمبولەکانی بەرخۆدانی فیداکاری، جەسارەت و باوەڕیی گەورە. هەڵوێستی هاوڕێ عاکیفی بەهێز و بڕیاردار بۆ ئێمە وەک هاوڕێکانی نموونەیەکی گەورەیە.
هاوڕێ مەدیا و عاکیف بە هەڵوێستە پێداگرەکانی خۆیان چوونەتە نێو ڕیزی شەهیدان. ئێمە لەسەر هێڵی ئەوان تێکۆشان گەشتر دەکەین. جارێکی دیکە لە کەسایەتی هاوڕێ مەدیا و عاکیفدا یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدان دەکەینەوە. پەیوەستبوون بە ئەوان و یادەکەیان، بەڵێنی سەرفرازیی ئێمەیە بۆ هەموو شەهیدان.)[1]
#11-10-2018#