ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی زنجیرەیەک چالاکیی گەریلا کە لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر ئەنجامدراون، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە لایەنی کەم 9 سەرباز کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
(هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەم\18ی ڕەزبەر بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان دژی سوپای تورک:
لە #سیدەکان# 4 سەرباز کوژران
هێزەکانمان کاتژمێر 8:15 لە گردی لێلیکانی سەر بە دەڤەری سیدەکان لە باشووری کوردستان، دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا لە 2 قۆڵەوە بەتووندی لە سەنگەر و ڕەبایەکانی دوژمن درا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 4 سەرباز کوژران.
لە لێلیکان سەربازێک کوژرا
هێزەکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) کاتژمێر 14:20 لە دژی ئه و سەربازانەی لە گردی لێلیکان جێگیر بوون، چالاکییەکی نیشانەشکێنییان کرد و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا.
چالاکیی نیشانەشکێنی لە بارزان
هێزەکانمان کاتژمێر 19 لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە گردی خوەدێ-ی سەر بە ناوچەی بارزان-ی باشووری کوردستان چالاکییەکی نیشانەشکێنییان ئەنجام دا و سەربازێک کوژرا.
ژمارەی کوژراوەکانی چەلێ ڕوون نەبوویەوە
کاتژمێر 11:30 هێزەکانمان لە گردی خەرەگۆل-ی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سەربازانی سوپای تورک چالاکییەکیان کرد. لەم چالاکییەدا بەتووندی لە سەنگەر و ڕەبایەکانی سەربازان درا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان ڕوون نەبووەتەوە. لە دوای چالاکییەکەی گەریلاکان، سوپای تورکی داگیرکەر بە هاوەن و ئۆبوس ناوچەکەیان بۆمباران کردووە.
3 سەرباز لە سێرت کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستا-دا، ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەم\17ی ڕەزبەر کاتژمێر 10:45 لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە گردی شەهید جانخۆرت-ی سەر بە ناوچەی هەرەکۆل-ی سێرت چالاکییەکیان کرد. لەم چالاکییەدا بەتووندی لە سەنگەرەکان درا و 3 سەرباز کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەتدا، ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەم\18ی ڕەزبەر کاتژمێر 16:30 سەربازانی تورکی سەر گردی جانخۆرتیان کردە ئامانج و چالاکییەکیان کرد. لەم چالاکییەدا کە بەتووندی لە سەنگەرەکان درا، زانیاری ڕوون دەربارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بەدەستنەخرا.)[1]
#11-10-2018#