دواهەمین قۆناغی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر لە چوارچێوەی (شەڕی نەهێشتنی تێرۆر)دا بەردەوامە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماری شەڕی 24 کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کرد. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی قەسەدە لە هەر 4 بەرەی شەڕی باغۆز، هەجین، سووسە و بەحرە 38 چەتەی #داعش# کوژراون و #شەڕڤان#انی قەسەدە 37 خاڵی نوێیان دامەزراندووە.
ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
$بەرەی باغۆز$
لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و چەتەکانی داعشدا شەڕ ڕووی دا. لە بەرەکانی پێشەوە جموجۆڵێکی زۆری چەتەکان هەبوو، شەڕڤانانی ئێمە بە هەموو هێزی خۆیانەوە چەتەکانیان کردە ئامانج. هەروەها چەتەکان بە تۆپهاوێژ ناوەندەکانی شەڕڤانانیان تۆپباران کرد، بەڵام هیچ زیانێک بە شەڕڤانانی ئێمە نەکەوت.
لە بەیانیی ئەمڕۆدا شەڕڤانان 3 کم پێشڕەوییان کرد. لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا زۆر چەتە کوژران. شەڕڤانان 17 بنکەی خۆیان دامەزراند و تیمەتایبەتەکانی هەڵگرتنەوەی مین 4 مینی چەتەکانیان پووچەڵ کردەوە.
چەتەکان ویستیان سوود لە خراپی دۆخی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی مەودای بینین وەرگرن و هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر بنکەکانی قەسەدە، بەڵام شەڕڤانان هێرشەکانیان تێکشکاند و لە ئەنجامدا 10 چەتە کوژران و چەندین چەتەش هەڵاتن. لە هەمان کاتدا هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەییش دەڤەرەکانی ژێر دەستی چەتەکانی تۆپباران کرد.
$بەرەی هەجین$
لەم بەرەیە شەڕڤانانی ئێمە 1کم پێشڕەوییان کرد. دوای ئەوەی چەندین چەتە کوژران، شەڕڤانان 20 خاڵی نوێیان دامەزراند. هەروەها هەموو ڕێگە و خەندەقەکانی چەتەکانیان گرت بۆ ئەوەی نەتوانن هێرشی پێچەوانە ئەنجام بدەن. چەتەکانی داعش سوودیان لە شەپۆلی تۆز و با وەرگرت و هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی شەڕڤانانی ئێمە، بەڵام شەڕڤانان هەموو هێرشەکانیان تێکشکاند.
$بەرەی سووسە$
لە شارۆچکەی سووسە لە نێوان شەڕڤانانی ئێمە و چەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت ڕووی دا. چەتەکان ویستیان سوود لە دۆخی کەشوهەوا وەرگرن و هێرشێکی پێچەوانەیان ئەنجام دا، بەڵام شەڕڤانان وەڵامیان دانەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند. شەڕ لەم بەرەیە هەتا ئێستا بەردەوامە.
$بەرەی بەحرە$
چەتەکانی داعش هێرشی سەختیان کردە سەر ناوەندەکانی شەڕڤانان. لە ئەنجامدا لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و چەتەکانی داعشدا شەڕێکی سەخت ڕووی دا و چەندین چەتە کوژران. فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی 2 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، ئۆتۆمبێلێکی دۆشکەلەسەر و بلدۆزەرێکیان تەقاندەوە.
$ئامار$
- 38 چەتە کوژران.
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە 13 شوێنی چەتەکانیان دا.
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 33 مووشەکی هایمەرز-یان لە چەتەکان دا.
- ناوەندی فەرماندارەتیی چەتەکان، 11 بنکە، 2-3 تۆپهاوێژی هاوەن، 2 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، ئۆتۆمبێلێکی دۆشکەلەسەر و بلدۆزەرێک تەقێنرانەوە.
- 4 مین پووچەڵ کرانەوە.
- 37 خاڵی شەڕڤانان دامەزرێنران.[1]
#11-10-2018#