ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێکی سەربازی ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی دوایین هەڵمەتی کۆتایی-هێنان بە#داعش#ی لە دێرزوور و ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فوڕاتی بەم شێوەیە ئاشکرا کرد:
بەرەی باغۆز
داعش بەسود وەرگرتن لە کەشی تەپوتۆزاوی هێرشی لە دژی سەنگەرەکانمان ئەنجام داوە و #شەڕڤان#ەکانمان بە توندی بەرپەرچیان داونەتەوە و لە ئاکامی ئەوەشدا دەیان چەتە کوژراون و برینداربوون. پاش ئەوەش چەتە تەرۆریستەکان بە دۆشکە و ماتۆرسکلێتی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردوەتەوە و جارێکی دیکە تێکشکێنراون و کوژراو و بریندارێکی زۆریان داوە. هاوکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بنکە و بارەگارەکانی داعشیان بۆردومان کردوە و زیانی زۆری مادی و گیانیان لێداون.
بەرەی هەجین
تەرۆریستانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر سەنگەرەکانمان و شەڕڤانەکانمان بە بەرپەرچیان داونەتەوە و ئەوەش شەڕێکی دژواری لێکەوتەوتەوە. لە شەڕەکەدا دەیان چەتە کوژراون و برینداربوون. بەهەمان شێوە لەوێش فڕۆکەکانی هاوپیمانی بۆردومانی بنکەکان و بارەگایەکی فەرماندارێتی چەتەکانیان بۆردومان کردوە و خاپوریان کردوون.
بەرەی بەحرە
چەتەکانی داعش بە ماشێنی بۆمبڕێژکراو و کەسانی خۆکوژ هێرشیان ئەنجام داوە. بەڵام شەڕڤانەکانمان بە توندی وەڵامیان داونەتەوە و ماشێنە بۆمبڕێژکراوەکان و خۆکوژەکان بەر لەوەی بگەنە ئامانج لێیان دراو و تەقاندونیانەتەوە. لەوێش داعش کوژار و بریندارێکی زۆری داوە.
چەتەکانی داعش پەلاماری کۆچبەرانیان داوە
چەتەکانی داعش بەسود وەرگرتن لە کەشی تەپوتۆزاوی ناوچەکە هێرشیان کردوەتە سەر کامپی ئیوای نزیک شارۆچکەی هەجین کە ژمارەیەک کۆچبەری تێدایە و بەتەمابوون هەموو کۆچبەرەکان بفڕێنن و بۆ پاراستنی خۆیان وەک بارمتە بەکاریان بهێنن. پاش ئەوەی شەڕڤانەکانمان لە دۆخەکە ئاگادار دەبنەوە، دەستێوەردان دەکەن و شەڕێکی قورس لەگەڵ چەتەکان دەکەن و نزیکەی 20 یان دەکوژن. لەو شەڕەدا چەندین شەڕڤانمان دوای بەرخۆدانی قارەمانە و بۆ پاراستنی کۆچبەرەکان شەهید بوون. هاوکات چەتەکان لە کاتی هەڵهاتنیاندا ژمارەیەک هاوڵاتیان بە بارمتەکراوی ڕفاندووە.
ئامار
لە 24 کاتژمێردا 105 چەتە کوژراون.
لە 3 ڕۆژدا 177 چەتە کوژراون.
فڕۆکەکانی هاوپەیمانی 14 جار بۆردومانی چەتەکانیان کردوە.
هاوپەیمانی 21 موشەکی ئاڕاستەی داعش کردوە.
ماشێنێکی دۆشکە لەسەر، 6 هاوەن-هاوێژ، موشەک-هاوێژێک، دۆشکەیەک، 3 ماشین و بلدۆزەرێک لەناوبراون.[1]
#13-10-2018#