نووسینی: سمکۆ محەمەد
2018
مێژووی بزووتنەوەی سیاسی لە سەراسەری جهاندا، بریتییە لەو چیرۆکانەی کە لەئەنجامی کێبەرکێی گەلان و چینەکاندا نوسراونەتەوە و بەشێکیشی هەم لەترسی دەسەڵادارانی سەردەمەکان و هەم بەهۆی کەمتەرخەمییەوە بەهەڵواسراوی ماونەتەوە، لەمڕاستایشەدا بۆ بەدەسهێنانی دەسەڵات کۆمەڵێک چەمکی جیاواز لە نێو سیستمی سیاسیدا بەرهەمهاتووە، بۆ هەر یەکێک لەو چەمکانەش پاساوێکی بۆ دۆزراوەتەوە و لۆژیکێک لە باگڕاوندیدا ڕاوەستاوە و بەرگری لێدەکات، بەپێچەوانەشەوە تیۆریستینە فکری و سیاسیەکان هەم بەرچاوڕوونیان خستۆتە ڕوو، هەم بە تێڕوانینی جیاواز ئاڵۆزترییان کردووە، بەڵام
سیاسەت هەر بەیەک مانا نایەت، چونکە بەشێکە لە زانست و یاسا، یان میتۆدی جیاواز، لق و پۆپی جیاوازی لەخۆ گرتووە کە تیۆریزەکارانی ئەم بوارە بنەماکانیان داناوە.