گەورەی هێژامان مام حاجی نوری لە تەمەنی 70 ساڵیدا و لە ساڵی 2003 هاتە چیاکانی کوردستان و بەشداریی ناو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئازادی بوو. لە کۆتایی تەمەنی خۆیدا پێداگریی لە مانەوەی لە چیا ئازادەکاندا دەکرد و ئەکادیمیای پەروەردەی کادیرانی مەزڵوم دۆغانی بڕی. ماوەی 15 ساڵ لەگەڵ هاوڕێ گەنجەکانیدا لە چیاکانی کوردستان مایەوە.
هەر وەک وڵاتپارێزی هێژا مەلا عەبدولڕەحمان تمۆقی ساڵانی کۆتایی تەمەنی خۆی لە ناو بزووتنەوەی ئازادیدا تیپەڕاند. مام حاجی نوری وەک عەبدوڵای برای، کە بۆ یەکەمجار قورئان وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی، ئەویش لە چیاکاندا گرنگیی بە زمانی کوردی دەدا و هەست و بیرەوەرییەکانی خۆی لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا نووسیوەتەوە.
مام حاجی نوری لە تەمەنی 70 بۆ 80 ساڵیدا وەک ئەوەی سەرلەنوێ لە دایکبووبێتەوە، بە حەماسەت و جۆش و خرۆشانێکی گەورەوە بۆ هاوڕێ گەنجەکانی ببووە سەرچاوەی ورە. لە بەڕێوەبەرایەتیی بزووتنەوەکەمانەوە تاوەکو #شەڕڤان#ەکانمان، هەمومان پێکەوە ڕێزێکی زۆرمان لە مام حاجی نوری گرت و بە ڕێزێکی زۆرەوە گرنگی و بەهامان دایە پێداگرییەکەی بۆ مانەوەی لە چیاکانی کوردستاندا.
لە ناو تێکۆشانی ئازادیدا، هەموو کات کەسانی وەک هاوڕێی هێژامان مەلا عەبدولڕەحمان، ئاپێ حەسەن، مام حەسەن و مام حاجی نوری بوونیان هەبووە. ئەوان بوونە ورەیەکی بنەڕەتی بۆ تێکۆشانی ئازادیمان.
مام حاجی نوری بڕوای تەواوی بەوە هەبوو، کە بزووتنەوەی ئازادیی گەلی کوردستان سەردەکەوێت، بۆیە بەرپرسیارێتییەکی گرنگی خستووەتە سەر شانی ئێمە و شەڕڤانانی ئازادی. ئێمە ئەو بەرپرسیارێتییە هەرگیز لە یاد ناکەین و تێکۆشانی ئازادی گەشتر دەکەین و بە سەرکەوتن تاجداری دەکەین. ئێمە خەون و خولیاکانیان بۆ کوردستانێکی ئازاد بەدی دەهێنن و شایانی ئەو کەسانە دەبن، کە سەدان ساڵە لە خەون و تامەزرۆیی ئازادیدا دەژین.
#14-10-2018#