لە کاتێکدا کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چاوەڕوانن لە هێزە سیاسییەکان، بەو پەڕی تواناوە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانی هاوبەشدا، تەوای حزب و هێزەسیاسەکان، پێکەوە ئەم قۆناغە تێپەڕکەن بەگشتی و بۆ چارەسەری بارودۆخی ئیداری و عەسکری شاری #کەرکووک# و تەواوی ناوچەدابڕاوەکان. هەمو هەوڵەکان یەک بخەین، کەچی بەداخەوە لەم کاتە هەستیارەدا بۆ جارێکیتر.سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#. لە ڕێگەی هەڵوێستێکی نادروستەوە، دەیەوێت هەوڵەکانی ئاسییکردنەوەی کەرکووک لە باربەرێت و بە مەبەستی چەواشەکاری کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕاستی بەخشیوەتەوە.
دیارە ئەم هەڵویستە لەم کاتەدا بۆ ئەوەیە شکستە سیاسییەکان و قومارکردن بە چارەنوسی گەلی کوردستان، لە ڕێگەی ئەم تۆمەتە دروستکراوانەوە بشارنەوە و لایەنی تری پێ تۆمەتبار بکات.
بەڵام هەموو خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە باش دەزانن، کە ڕووداوی 16ی ئۆکتۆبەر دەرەنجامی سیاسەتی هەڵەو غروری سەرکردایەتی پارتییەوە بو، کە بەهۆی گوێنەدانیان بە هەڕشەو ئامۆژگارییەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حیساب نەکردن بۆ دۆستانی گەلەکەمان، سەرەنجام مافی چارەنوسی گەلی کوردیان کردە قوربانی.
ئەم سیاسە پڕ لە مانۆڕ و هەڵانەی پارتی بوە هۆکاری لە دەستدانی زیارت لە 50% خاکی کوردستان، بە کەرکووکی قودسی کوردستانەوە.
بۆیە گومان لەوەدانیە، شکستەکانی کە بەسەر هێزی پێشمەگەی کوردستان و خەڵکە کەی هات، ئەوەندی دەرەنجامی سیاسەتی هەڵەیە، هیچ بەقەد ئەوە شکستی عەسکەری و ئەمنی نەبوە.
ئەگەر بابەت و باسکردن لە خیانەت ئەکرێت وەک بارزانی باسی دەکات، ئێمە دەپرسین کێ لە دووبز و مەخمور وشەنگال و زومار و دەشتی نەینەوا خیانەتی لە پارتی کرد، کە بەو جۆرە ئەم ناوچانەی چۆڵکرد.؟!
بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم چەواشەکارییەیانە، گوتەیەکی خودی بارزانی بە بیردێنیەنەوە، کە لە کەناڵی (الجزیرە) بە ڕونی دەڵێ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێی وتم ئەگەر ڕیفراندۆم بکەی دەتان گەڕێنینەوە سنووری پێش 2003
بۆیە ئێمە دەڵێین خیانەت و نەزانی ئەوەیە لە کاتێکدا، ئەو هەموو مەترسی و هەڕشەیە لە سەر وڵاتەکەت بێت، کەچی بە عینادی خۆت بکەیت و گوێ لە هاوپەیمانەکانت نەگریت، کە لە ناوەڕۆکی هەڕەشەکان ئاگاداریان دەکردی. لە بەرامبەر دا بە پێی (تەسەوری خۆت) بڵێی باوەڕناکەم عێراق هێرش بکات.
پێداگری سەرکردایەتی پارتی لە هەوڵەکانی و ڕەتکردنەوەی دەست پێشخەری و هەوڵی وڵاتانی دونیا بۆ دروستکردنی ژووری هاوبەشی عەسکەری بۆ کەرکووک، کە لە هێزی #پێشمەرگە#و هێزەکانی عێراق و هێزی هاوپەیمانان پێکدەهات. بە جۆرێک هێزەکانی عێراق تەنها لە باشووری کەرکووک، جێگردەبوون. ئەگەر ئەم هەوڵانە قبوڵ کرابان. بێگومان دۆخی کەرکووک ناوچەکانی تر هەرگیز بەم ئاستە نەدەگەیشت.
دوای شکستە گەورەکەی ڕیفراندۆم، کە بەهۆیەوە خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی دووچاری ئەم هەموو نەهامەتییەکرد. کەچی ئێستا سەرانی پارتی لە بەغدا شەڕی بەدەست هێنانی پۆست و پلە و ئیمتیاز دەکەن.
ئەو (حزبەی) ئەوەندە حیسابی بۆ کەس نەدەکرد و بە عێراقی دەگوت وڵاتی دراوسێ. ئێستا ڕۆژانە باوەش بۆ سەرۆکەکانی #حەشدی شەعبی# ئەگرێتەوە و لە #هەولێر# پێشوازییان لێدەکات و لە بەغدا هاوپەیمانێتییان لەگەڵدا دەکات.
بۆ لێرەوە بە پارتی و بارزانی دەڵێین، ئێوە دواین کەسن، کە دەبێ باسی خیانەت بکەن. چونکە خیانەت سەرتاپای مێژوی ئێوەی داپۆشیوە.
هەر لە سەرەتای دروست بوونی شۆڕشی نوێوە تا کو 31ی ئاب و ڕادەستکردنی شەنگال لە 3ی ئابی 2014 و شەڕی بەردەوام لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستان و کەوتنە پێش ساواک و ئیتلاعات بۆ کوشتنی کوردانی ڕۆژهەڵات و واڵاکردنی سنووری کوردستان بۆ سوپا و دەزگای ئیستیخباراتی وڵاتان.
لە کۆتاییدا بە هەموو لایەکی ڕادەگەێنین، دوای ساڵێک تێپەڕین بە سەر شکستی ڕیفراندۆم و ئەو ڕووداوانەی کە بە هۆیەوە خەڵکی کەرکووکی کردە قوربانی. دانیشتیوانی خۆشەویستی کەرکووک، زۆر بە ئاگان، کام لایەن و کێ، پشتیوان و خەمخۆری ڕاستەقینەی خەڵک و شارەکەیانەو کێش، هەمیشە لە هەوڵی پیلانگێری و دوورخستنەوەی کەرکووک و خەڵکە کەیەتی لە کوردستان.
هەمووان باش دەزانن کام لایەن تەنها بۆ نەوت و سامانەکەی باسی کەرکووکی دەکرد و کام حزب و سەرکردە هەمیشە لە خەمی ژیان و گوزەران و ئارامی کەرکووکی قودسی کوردستانە بوە.
ئەم هەوڵە چەواشەکارییانە لە کاتێکدایە، کە بە بڕیاری پارتی ماوەی ساڵێکە بەرپرسە ئیداری و ئەمنییەکانی ئەو حزبە، بایکۆتی خەڵک و شاری کەرکووکیان کردوە و زۆر بەلایانەوە ئاسایی بوو کە کۆی (12) کورسیەکەی کەرکووک بۆ لایەنەکانی تربێت، بەڵام (ی.ن.ک) و خەڵکی دڵسۆزی کەرکووک، لە 12ی ئایار زۆر بە دروستی وەڵامی تۆمەتەکانیان دایەوە و جارێکیتر کوردستانی بوونی کەرکووکیان دووپات کردەوە و متمانەی خۆیان بۆ سیاسەتی خەمخۆرانەی یەکێتی دووپات کردەوە. لە بەرامبەر دا ئەوانەی کەرکووکیان بەجێهێشت بونە بە بەشێک لەم دۆخە نەخوازراوە. ئێستاش کە هەوڵ و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ ڕێکەوتن لە ئارادایە، سەرانی پارتی تەواوی هەوڵەکانیان بۆ تێکدانی ئەم زەمینەسازییە خستۆتەکار، بەڵام هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هەوڵی ناحەزان و ئەوانەی خەون بە وێران بونی کەرکووکەوە دەبینن، هەرگیز سەرناگرێت و ئاشتی و ئاوەدانی و گفتوگۆی کەرکووکیانە بۆ ڕێکخستنەوەی دۆخی ئیداری و ئەمنی و خزمەت گوزاری سەرەنجام سەردەکەوێ.
بژی کورد بژی کوردستان
سەربەرزی بۆ شەهیدان
نەفرەت لە خیانەت و ئەوانەی لە پێناو کورسی و نەوت کوردستانیان بەم ڕۆژەگەیاند....
مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووک
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#16-10-2018#