سڵاو دایکان و باوکانی بەرێز
ئازیزانم
بە مەبەستی هاوکاریکردنی بەرێزتان بۆ پەروەردەکردنی ڕۆڵە ئازیزەکانتان و ئاشنا کردنیان بە کولتوری خوێندنەوەو خۆشویستنی کتێب مژدەتان دەدەمێ کە مانگانە گۆڤاری پێنووسەکەم چاپ و پەخش دەکرێت کە گۆڤارێکی پەروەردەیی پر لە چیرۆک و ڕێنمایی بەسوودە بۆ منداڵانی باخچە و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەو بەرێبەرێتی گشتی و پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانیەوە مۆڵەتی فەرمی بۆ وەرگیراوە وپەسەند کراوە
خاوەنی ئیمتیازو سەرنووسەر عزیز ئالانی ودەستەی نووسەرانیشی ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و نوسەرانی شارەزای منداڵانی کوردستانە
هەموو مانگێک ئەم گۆڤارە دەگاتە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەرەتیەکان هیوادارم مانگانە بۆ منداڵەکەتان دابینی بکەن هەروەها ڕێنماییشی تێدایە بۆ دایک وباوکان
ئەوە پرۆژەیەکی پەروەردەییە بۆ هاوکاری بەرێزتان ومنداڵەکانتان
ومەبەستمان بازرگانیکردن نییە نرخەکەیشی زۆر هەرزانە
تەنها مانگانە پارەی (یەک چا) تەرخان بکە بۆ دڵخۆشکردنی منداڵەکەت بە 250 دینار
بەمزووانە دەگاتە باخچەو دایەنگەو قوتابخانەکان
بۆزانیاری پەیوەندی بکە ن بە م ژمارەیەوە