حەسەن قەڵا یا پارسین، یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای #ئەرزەڕوم#ی باکووری کوردستانە، ساڵی 1924 کراوە بە ناوچە. 57 گوند لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بەم ناوچەیەیە، پێشتر 199 گوند لە سنووری حەسەن قەڵادا بووە. کە ژمارەی دانئشتوانەکەی 46.651 کەس بووە، ناوەکەی و ناوی گوندەکانیشی زۆرینەیان کراوە بە تورکی.