هاشم ئایدەمیر، ساڵی 1979 لە پارێزگای ئەدەنەی تورکیا لەدایکبووە و تا تەمەنی 20 ساڵیی لە ئەدەنە بووە، دواتر چووەتە ئەستەنبوڵ و لەوێ بەشی سینەمای خوێندووە، لە ئێستاشدا دانیشتووی شاری #ئامەد#ی باکوری کوردستانە.
ئایدەمیر تاوەکو ئێستا دوو درامای بە ناوەکانی (خاک و ژیان و ڕەف) دەرهێناوە، هەروەها کاری دەرهێنانیشی بۆ فیلمی #14ی تەمموز# کردووە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی فیلمێکی سینەمایی دیکەیە بەناوی (وەرزی تووتڕک)، لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی خوێندنیدا لە زانکۆ چەند کورتە فیلمێکی بەرهەمهێناوە.[1]