ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# لەسەرماڵپەری فەرمی خۆیدا دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە مێردین وجولەمێرگ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
' لە ستەورێ 8 سەرباز کوژران و7سەربازی تربرینداربوون'
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال #ئامەد# وشەهیدان بەستایا لە ڕێکەوتی 11ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر 20:30 خولەکدا لە سەرڕێگەی نێوان ناوچەی ستەورێ-ی مێردین وناوچەی ئیوێنا،کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیایان کە بۆئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی ئامادەدەکرد، کردەئامانج. لە دووقۆلەوە کاروانە سەربازییەکە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکیا تێکشکا. لەوچالاکییەدا 8 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و7سەربازی تریش برینداربوون.
سوپای تورکیا بۆئەوەی ئەوگورزەی گەریلا بشارێتەوە لە میدیاکانی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە هەورە بروسکە لە بنەکی سەربازی داوە و 4 سەرباز بریندار بوونە.
' لەگەڤەر 7 سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕانەی شەید پیرۆزوشەهید ئاگریدا گەریلاکانی هەپەگە لە ڕێکەوتی 18ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر 14:00 لە ناوچەی چارچەلا-ی گەڤەری جولەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سوپای تورکیا درا. لەو چالاکییەدا 2 حەشارگەی سوپای تورکیا بەتەواوی تێکشکا. تا ئەوجێگەی کە پشتراست کراوەتەوە لەوچالاکییەدا 7 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراوەکانی خۆی گواستەوە.
' زانیاری دەربارەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا'
فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد. زانیاری ورد لەم بارەیەوە:
ڕۆژی 17ی تەشرینی یەکەم کاتژمێر 14:45 فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گردی #هەکاری# ناوچەی مەتێنای بۆردومان کرد.
لەهەم ڕۆژدا لە کاتژمێرەکانی 09:30و 11:00 دەورووبەری گوندی فەلەحا-ی زاپ بۆردومان کرا. لە کاتژمێری 21:00و23:00 دۆڵی کرێکار، چەمچۆ و ڕەنجبەراخ-ی هەرێمی زاپ و گردی ساواش-ی #قەندیل# بۆردومان کرا.
هەپەگە ڕایگەیاندووە کە لەم هێرشانەدا زیانی گیانی بەر گەریلاکانیان نەکەوتووە. بەلام زیانی زۆری گەیاندووەتە باخ وکێڵگەی هاوولاتیان.[1]
#19-10-2018#