نووسینی: #محەمەد هەریری#
پێشەکی:
لەسەر داواکاری خوێنەران بڕیارم دا، ئەو بابەتانەی کە زۆرجار هانم دەدەن لەسەریان بنووسم و جێی بایەخی منن وبە گرنگیانم زانیوە، بیانکەمە دۆسێی سەربەخۆ، هەر جارەی دۆسێیەک بڵاوکەمەوە بۆ سوودی گشتی خوێنەرانی کورد.
دۆسێی یەکەمم لێرەدا بە کورتی و بە چڕی باسی سەر بوردەی داگیرکردنی ئەندەلوس و بەرلەوەش باسی چۆنیەتی مامەڵەکردنی عەرەبەکانی سەردەمی دەوڵەتی ئومەوییە لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی باکوری ئەفریقیای ئەمازیغە.
ئەو چەند لاپەڕەی بەردەستت چڕکراوەی دەیان کتێب و سەدان وتارە، ویستم کچان و کوڕانی نیشتیمان سوودی لێ ببینن، ببێتە سەرەتایەک بۆ خۆ ناسین و خەڵک ناسین، تا هیچیتر چەواشە نەکرێین بە بانگەوازی چەواشەکاران لە ژێر پەرەدەی عاتیفی دینیدا.
هیوادارم سوودی هەبێت.