ئۆلتی یا ئۆختیک-ئۆلتیک، ناوەکەی کراوە بە تورکی (ئۆلتو)، یەکێک لەناوچەکانی پارێزگای #ئەرزەڕوم#ی باکووری کوردستانە.
بەرزی لەڕووی دەریاوە 1.275 م.
ژمارەی دانیشتوانەکەی لەناوەندی ئۆلتی 23.064 کەس دەژی، دانیشتوانەکەی بە ژمارەی گوندنشینییەکانییەوە 39.537 کەسن.
ناوچە ناسراو و دێرینەکانی ئۆلتی:
-قەڵای ئۆلتی
-مزگەوتی میر مامەد (بە تورکی کردوویانە بە مزگەوتی ئاسەلان پاشا)
-تەربا مسری زیننوو
-دێری پەرنەکێ
-دێری ورسان
-حەمامی میر مامەد
قەڵای پەرنەکێ