لە شاری #سلێمانی# لە بنەماڵەیەکی دێرینی گەڕەکی #سەرشەقام# هاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی خوێندووە و پاشان قۆناغەکانی دیکەی لە وڵاتی ئوسترالیا تەواو کردووە. هەڵگری بڕوانامەی کۆلێژی تەکنیکی لە بەرنامەسازی و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازیدایە. پاشان ماستەری لە مافی مرۆڤدا خوێندووە. جگە لە کارە ئەندازیارییەکانی لە وڵاتانی ئوسترالیا و ئەوروپا و کوردستان، وەرگێڕی چەندین کتێبە لە زمانی ئینگلیزییەوە، لەوانە:
- #باوکسالار# (ماریۆ پوزۆ)
- #پیاوی سێیەم# (گراهام گرین)
- #نانی بەیانی لە تیفەنی# (ترومان کاپۆتی)
- پاڵتۆ (نیکۆلای گۆگۆل)
- دیوار (ژان پۆڵ سارتەر)
- #کەسایەتییە کوردەکان و دەوڵەتی عوسمانی# (هاکان ئۆزۆغڵو)
- مرواری (جۆن ستاینبێک)
- چیرۆکی شەتڕەنج (ستێفان زڤایگ)
- هەڵبەستی قاوەخانە غەمگینەکە (کارسۆن مککەڵەرس)
- مانگی هەنگوینی (پاتریک مۆدیانۆ)
- کورد و کوردستان (دێرک کینەین)
- کۆمۆن سێنس (تۆماس پەین)
- پیاوی بێ وڵات (ئێدوارد هەیڵ)
- خەونەکانی شەمەندەفەر (دێنیس جۆنسۆن)
- خوێنەرە ناباوەکە (ئالان بێنێت)