ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە بازیدی ئاگری لە دژی یەکەی شاراوەی سوپای تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
هەپەگە لە بازید گورزی لە یەکەی شاراوەی سوپای تورکیا وەشاند
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ماوەیەکە لە هەرێمەکانی نێوان بنکەی سەربازیی سەرێکانی و گیوربولاک لە ناوچەی بازید لە پارێزگای ئاگری لە ڕێگەی یەکە شاراوەکانیەوە دەستیکردووە بە بۆسە دانان.
هێزەکانمان ماوەیەکە چاودێریی ئەو یەکە شاراوانە دەکەن و لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا لە 20ی تشرینی یەکەمی 2018دا و لەکاتژمێر 20:30 دا لەو یەکە شاراوانەیان دا. گەریلا لە نزیکەوە گورزی لە یەکەی شاراوەی دوژمن وەشاند و بەو هۆیەوە 2 سەرباز کوژران و 2 سەربازی تریش بریندار بوون.
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە زرێپۆش دەستیکرد بە گوللەبارانکردنی ناوچەکە و سەربازە کوژراو و بریندارەکانی بە ئامبولانس لە ناوچەکە دوورخستەوە.
لە چەلێ چالاکی: ژمارەی سەربازە کوژراوەکان ڕوون نییە
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا لە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2018دا لە کاتژمێر 07:20 دا لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە شاخی کۆردینە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن کرایە ئامانج و گورزی قورسیان لێدرا، بەڵام ژمارەی کوژراوان و بریندارانی سوپای تورکیا ڕوون نەبووەتەوە.
هێزەکانی گەریلا لە #سیدەکان# لە سەنگەرەکانی سوپای تورکیایان دا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی دا هێزەکانمان هەر لەو ڕۆژەدا و لە کاتژمێر 15:00 ا لە دژی سەربازانی دوژمن لە سەر شاخی لێلیکان لە هەرێمی برادۆست لە باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە.[1]
#21-10-2018#