کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان درەنگانی شەوی 20ی ئەم مانگە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە هەڵبژاردنی مانگی ڕابردووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان 29 قەوارەی سیاسی بەشدارییان کردبوو، کە لە کۆی 773 کاندید، 111 کەسیان سەرکەوتووبوون بۆ پەرلەمان، هەروەها لە کۆی 241 ژن 36 کەس هەڵبژێردران.
ژمارەی کاندیدانی دەرچوو لە سەر لیستەکان بەم شێوەیەن:
- لیستی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە کۆی 45 ئەندامی دەرچوو، 14 ئەندامی ژن.
- لیستی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە کۆی 21 ئەندامی دەرچوو، 7 ئەندامی ژن.
- لیستی گۆڕان، لە کۆی 12 ئەندامی دەرچوو، 4 ئەندامی ژن.
- لیستی نەوەی نوێ، لە کۆی 8 ئەندامی دەرچوو، 2 ئەندامی ژن.
-کۆمەڵ، لە کۆی7 ئەندامی دەرچوو، 2 ئەندامی ژن.
- لیستی بەروە ئیسلاح، لە کۆی 5 ئەندامی دەرچوو، 2 ئەندامی ژن.
- هەروەها لە کۆتاکان و لیستی هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی، لیستی گەشەپێدانی تورکمانی و ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی و ئاشوری، 5 ژن دەرچوون.[1]
#21-10-2018#