کارمەندانی تەندروستی خۆشەویست....
چین و توێژەکانی ناوەندی تەندروستی، خزمان و هاوڕێیانی دڵسۆز و خۆشەویست.
سڵاوتان لێبێت.
ژیان ڕێرەوێکە بە بێ وەستان، گەر بوەستی دوا دەکەویت، لەو ڕێرەوە سەرکەوتن دەبێت، وەستانیش دەبێت، کەوتنیش دەبێت، کۆی ئەوانە دەبنە پاشخان بۆ ئایندە، بۆیە مرۆڤ بون و خزمەتکردن سەنگی مەحاکی هەموو مرۆڤەکانە، بۆیە لێرەوە هەواڵی سەرنەکەوتنی خۆمتان پێ ڕادەگەیەنم لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا و پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی لایەنەکان و کاندیدە سەرکەوتووەکان دەکەم بەگشتی وبەتایبەت هاوڕێیانم لە لیستی (ئارامی و هەلی کار و خزمەت) تایبەت تر سەرۆکی لیست هەڤاڵ #قوباد تالەبانی# کە زۆرترین دەنگی بۆ لیستەکەمان بەدەستهێنا.
هەمووان دڵنیادەکەمەوە کە بەدڵسۆزی یەوە بەردەوام ئەبم لەخزمەتی ئێوەی خۆشەویست لە هەر شوێن و جێگایەک بم.
سوپاسی هەموو ئەو هاوڕێ و خزم و هاوپیشانەم دەکەم کە شەو و ڕۆژ یان خستەسەریەک بۆ پاڵپشتیم بە بێ هیچ بەرامبەرێک، تەنانەت زۆربەیان لە سەرحسابی خۆیان ڕیکلام و بڵاوکراوەیەن چاپ دەکرد و بڵاویان دەکردەوە، نازانم بەچی زمانێک سوپاس گوزاری خۆمیان بۆ دەرببڕم و پاداشتیان بدەمەوە، بەتایبەت ئەوانەی لەبەر من دەنگیان بە لیستی (ی.ن.ک)دا و بیروبۆچونیشیان جیاواز بوو.
بەڕێزان..بەوپەڕی دڵسۆزی و دەستپاکی و لە خۆبوردوییەوە هەوڵم دا متمانەی زۆربەتان بەدەست بهێنم تاوەکو بتوانم لە پەرلەمانی کوردستان دا پیشەییانە داکۆکی لە مافەکانتان بکەم و کار بۆ داواکانتان بکەم لە پێناو ژیانێکی باشتردا.و پەرلەمان بکەینە سە#کۆیە#ک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و دامەزراندنی بێ کار و خۆبەخشەکان کە هەتیوو کەوتوون و هیچ کەسێک لەسەریان بە جواب نایەت.
هەوڵی زیاتر بدەین بواری خوێندن و زانست بۆ ناوەندی تەندروستی بەگشتی و کارمەندانی تەندروستی بەتایبەتی فەراهەم بکەین کە ئەمساڵ ئەو ڕێژەکەمەی کورسی خوێندنیش ڕاگیرا کە ساڵانە بۆ کارمەندانی تەندروستی تەرخان کرابوو.
سیستەمی تەندروستی بگۆڕین بەشێوەیەک لەئاست داخوازی هاوڵاتیان و چین و توێژەکانی تەندروستی بێت و کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی بەیاسا ڕێکبخەینەوە، بەتایبەت کاری پیشەیی کارمەندانی تەندروستی چوارچێوەیەکی یاسایی هەبێت، کە ئێستا ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارێکی توند هیچ مافێکی بۆ کارمەندانی تەندروستی نەهێشتوەتەوە لە دوای دەوامی فەرمی.هەروەها مافی نەخۆش و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و فەرمنبەرانی تەندروستی بە گشتی لە چوارچێوەی یاسادا ڕێکبخەینەوە کە ئێستا هیچ یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بەم بوارە نییە.
بۆئەوەی کاربکەین بۆ گەڕانەوەی مووچە فەوتاوەکان ونەهێشتنی پاشەکەوتی مووچە، هەروەها بایەخی زیاتر بە تەندروستی #پێشمەرگە# و بریندارەکانی بەرەکانی جەنگ بدەین.
ئەمانە و چەندین هەوڵی تر هەمووی خەونی گەورەی من و ئێوەیە بۆ ئایندەی سێکتەری تەندروستی. ئومێدەوارم ئەو هاوڕێیانەمان کەمتمانەیان بەدەست هێناوە بتوانن کار بۆ ئەم خەونانەی هەموو تاکێکی ناوەندی تەندروستی بکەن و ئێمەش پاڵپشت و هاوکارییان دەبین. لە کۆتایدا دوبارە پیرۆزە بۆ هەموان و سوپاسی ماندوبون و پشتیوانیتان دەکەم.
دڵسۆزتان هاوژین عوسمان محمد
#21-10-2018#