قەرەیازی یا بێرقدار، شارۆچکەیەکی پارێزگای #ئەرزەڕوم#ی باکووری کوردستان.
ناوچەکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەرزەڕومەوە. چیایی گەورک کە بەرزییەکەی 2.900م دەکەوێتە باشووری ناوچەکەوە. لە ناوچەکەدا چەندین نەتەوە بوونی هەیە وەک (دارازێ و ورارتوو، مەد، پەرس، بیزانس، ئەرمەنی، عەرەب، سەلجووقی، ئۆسمانی و ڕووسی) لەناوچەکە گوزەریان کردووە.
لە نزیک گوندی #بەیرۆ# شوێنەرای مەخارە دەردەکەوێت. لە سەردەمی عوسمانیەکاندا، ناوی قەرەیاز بە سەرهەڵدان بیستراوە. لەسەر شەری گوندی هەسپرەش بۆچوونی جیاواز هەیە.
لە ناوچەکەدا هۆزەکانی (زرکان، جەمالەدینی، بانۆک، دملی، بەرازی (ئێزدی) و سپکان (ئێزدی) بوونیان هەیە، هۆزەکان بە زۆری لەسەر ناوی زرکی-زرکان هاوبۆچوون بوون. هەمووان پێکەوە یاد و بۆنەوە سرووتە تایبەتییەکانی خۆیان جێ بەجێ دەکەن، ئە لە بنەچەدا هەموویان زرکین.
.گەورەی زرکانەکان (کەرەم قۆلاخاسی)، لە هەرێمی گۆکسی، لەسەردەمی کۆچی ئەرمەناکاندا. توانیوانە ناوچەکەی خۆیان بپارێزن، لەگەڵ ئاغاکانی هەسەنان.
ناوی قەرەیاز ناوی واتە ناوی بەڕوەبەر، یا بەڕێوەبەر شار. ڕاپەڕینی ئەلیجان لە ناوچەی قەرەیازی بەردەوام بوونی هەبوە. لە ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر شوێنەوار و پاشماوەی ئەرمەنەکان بوونی هەیە.باوەڕ وایە لە سەد ساڵی پێشوودا هۆزی ئەرمەن لە ناوچەکەدا ژیاون، لە دوای کۆچکردنی ئەرمەنەکان هۆزەکانی کورد لە ناوچەکانی چەولیگ و قەرسێ هاتوونەتە ناوچەکەی قەرەیاز و لە شوێنی ئەرمەنەکان ژیاون و نیشتەجێ بوون.
ژمارەی دانیشتوانی قەرەیاز نزیکە 34 هەزار کەس دەبن، 5000 کەسیان لە شارۆچکەی قەرەیاز دەژین، دانیشتوانەکەی هەموو کورد و بە زاری کرمانجی سەروو قسە دەکەن.
لە ڕووی ئاینییەوە هەموو موسڵمانی سوونە ئاینزان، ژمارەیەک خێزانی کوردی عەلەوی و زەردەشتی لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە، کە نزیکەی 5- 6 خێزان دەبن.
لەڕووی ئابوورییەوە: دانیشتوانەکەی زیاتر بە جووتیاری و ماڵداریی و ئاژەڵ بەخێوکردنەوە سەرقاڵن و هەنگیش بەخێو دەکەن و هەنگ و هەنگوینی قەرەیاز ناو و ناوبانگی تایبەتی خۆی هەیە.
لە قەرەیاز ژمارەیەک هونەرمەند و دەنگبێژ بوونیان هەیە وەک: (ئەڤداڵی زەینکێ، بەدرانە ڕەسۆ، شاکرۆ، محەمەدی جانشا)، ئەڤداڵی زەینکێ خەڵکی گوندی (#قانجیان#) بووە.