بە گوێرەی سەرچاوە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەم\ڕەزبەر-ی ئەمساڵدا، 23 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون. سەرچاوەکان وردەکاری زیاتر دەخەنەڕوو و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ڕۆژی 14ی تشرینی یەکەم\22ی ڕەزبەر له هەریەکە لە بەندیخانەکانی ماراغ و فیردەوس کەسێک لەسێدارە دراوە. هەروەها 15ی تشرینی یەکەم\23ی ڕەزبەر کەسێک لە بەندیخانەی شاهرەکورد لەسێدارە دراوە. ڕۆژی 16ی مانگیش لە بەندیخانەی ئیسفەهان کەسێک و 17ی مانگیش لە بەندیخانەی ئیلام کەسێکی دیکە لەسێدارە دراون.
هە بە گوێرەی سەرچاوەکان، لە مانگی ئەیلوول 33 کەس، مانگی ئاب 28 کەس، مانگی تەمووز 40 کەس، مانگی حوزەیران 17 کەس، مانگی ئایار 19 کەس، مانگی نیسان 33 کەس، مانگی مارس 12 کەس، مانگی شوبات 17 کەس و مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ 22 کەس لەسێدارە دراون.
لە ساڵی 2017 لایەنی کەم 544 کەس، ساڵی 2016، 553 کەس و ساڵی 2015ش 966 کەس له و وەڵاتە لەسێدارە دراون.[1]
#24-10-2018#